fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەهۆی مەترسی کۆرۆنا داوا دەکرێت خەڵک لە ماچکردن دووربکەونەوە

17:05 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا حکومەتى سەنگاپورە هەڵمەتێکى چڕوپڕى لەمزگەوتەکانەوە دەستپێکردووە و داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکە دەکات لە تەوقە و ماچکردن دوربکەونەوە.

،

ئەمڕۆ هەینى 14ى شوباتى 2020، ماسلۆش زوکفل، وەزیرى کاروبارى ئیسلامى سەنگاپورە ڕێنمایى نوێژکەرانى مزکەوتەکانى کرد بەرماڵى تایبەتى خۆیان ببەنە ناو مزگەوتەکان و نوێژى لەسەر بکەن و لەتەوقە کردنیش دووربکەونەوە ئەوەش بۆ دورکەوتنەوەى مەترسییەکانى توش بوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

،

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو رێوشوێنانە دەتوانێت بەشێوەیەکى باشتر نوێژخوێنان لەڤایرۆسى کۆرۆنا بپارێزێت، بەڵام رێگەشیان پێدەدرێت سروتە ئاینیەکانیان پیادە بکەن.

،

پێش خوێندنى نوێژى ئەمڕۆى هەینیش وەزیرى کاروبارى ئاینى ئەو وڵاتە سەردانى مزگەوتێکى تازە کراوەى کرد و  لەناو مزگەوتى ئەنگۆلیاوە هەوڵەکانى موسڵمانەکانى بۆ گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکان لەدژى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسە بەرزنرخاند و ئەوەشى بەگرنگ زانى نوێژخوێنان چەند ڕێگەیەک بۆ پاکژى بگرنەبەر لەپێناو توش نەبوون بەو ڤایرۆسە.

،

ماسلۆس باسى لەوەش کردووە، گرتنەبەرى ئەو هەنگاوانە بەڕێنمایى موفتى بووە کە بەرزترین دەسەڵاتى ئیسلامییە لەسەنگاپورە و لەو بارەشەوە ڕێنمایى پێویستى بڵاو کردووەتەوە.

،

وەزیرى کاروبارى ئیسلامى دەشڵێت: ” لەکەشوهەوایەکى لەو جۆرەدا تەوقە ناکات و گەر بشیەوێت بیکات ئەوا دەستەکانى دەشوات و تەئکید لەوەش دەکاتەوە کە دەست لەدەموچاوى ئەوانى تریش نادات، ئەو ڕێوشوێنانەش تەنها بۆ خۆپاراستنە و نابێت هیچکات لەبیربکرێن”.

،

ماوەیەکە بەرپرسانى سەنگاپورە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەڕێگەى مزگەوت و شوێنە ئاینییەکانەوە چڕ کردووەتەوە ئەوەش دواى ئەوەى چەند حاڵەتێکى توشبوون بەهۆى قەرەباڵغى ئەو شوێنانەوە بڵاوبویەوە لەو وڵاتەدا بەتایبەتى لەناو کەنیسەیەکدا.

،

دوینیش وەزارەتى تەندروستى سەنگاپوورە هۆشدارى ئەوەیدا کە بەکارهێنانى مۆبایل مەترسیدارترە لە نەپۆشینى دەمامک بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل