fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی قەتیسبوونی گەرماوە پێشبینی دەکرێت چەندین شاری جیهان ژێرئاو بکەون

12:36 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریدەدات، بەهۆی هەڵکشانی دیاریدەی قەتیسبوونی گەرماوە، زۆربەی ئەو شارانەی کە نزیکن لە کەناری دەیاریاکانەوە مەترسی ژێرئاوکەوتنیان لەسەرە.

,

بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە کۆمەڵگا مرۆڤایەتییەکان ئەوەى خستوەتەڕو، لەئێستادا دەریاکان 71%ى گۆى زەوى پێک دەهێنن، بەڵام بەهۆی هەڵکشانی دیاریدەی قەتیسبوونی گەرماوە خەریکە ڕوبەری وشکانی کە لەئێستادا 29% گۆی زەوی پێکدەهێنێت بەرەوە کەمبوونەوە دەڕوات، ئەوەش بەهۆی توانەوەى کێوە سەهۆڵبەندییەکانی نوچەکەی باکوری گۆی زەویەوەیە.

,

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەى نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشبینیدەکرێت لە ساڵی 2040 هۆی دیاریدەی قەتیسبوونی گەرما، زیاتر لە 14 شاری جیهان لە کۆی 17 شار کە دەکەونە سەر کەناری دەریاکانەوە ژێرئاو بکەون.

,

ئەمە لەکاتێکدایە کە نیوەی دانیشتوانی جیهان لە شارە کەنارییەکان دەژین، بەگوێرەی زانیارییەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان، جاکارتا کە پایتەختی وڵاتی ئەندەنوسیا، یەکەم شار دەبێت کە دووچاری هەڕەشەی ژێرئاوکەوتن دەبێتەوە، ئەگەری هەیە لە ساڵی 2050 95%ى ڕوبەرەکەی لەدەستبدات و ژێرئاو بکەوێت.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، شاری هیوستنی وڵاتی ئەمریکا لە ساڵانی داهاتوودا خاکەکەی زیاتر لە 5 سانتیمەتر لەئاستی دەریاوە دێتەخواروە.

,

ئەوەش خراوەتەڕو، لەئێستادا شاری لاگۆس، پایتەختی وڵاتی نایجیریا کە 20 ملیۆن کەسی تێدا دەژی، پەکینى پایتەختی وڵاتی چین، بانکۆک پایتەختی وڵاتی تایلاند و شاری لویزیانا لە ئەمریکا و مانیلا پایتەختی وڵاتی فلیپین هەڕەشەی ژێرئاوکەوتنیان لەسەرە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل