fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی دیاردەی “قیقە قیق”کردن ئۆتۆمبێلی قوتابییەک دەستیبەسەردا گیرا [وێنە]

17:51 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

“قیقە کردن” لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆکانی هەرێم چەند ساڵێکە بووەتە دیاردە و بەو هۆیەوە لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلی خوێندکارێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە دەستیبەسەردا گیرا.

.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند:”هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی خوێندن له‌زانكۆكانی هه‌رێم دیارده‌یه‌كی زۆر ناشارستانی و قێزه‌ون به‌رامبه‌ر به‌قوتابییه‌ تازه‌ وه‌رگیراوه‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن قوتابیه‌كانی پۆله‌كانی به‌رزتر ئه‌ویش پێشوازیكردنه‌ له‌ قوتابیه‌ تازه‌كان به‌ناوێكی ناشرین ئه‌ویش (قازه‌) وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ كورد هه‌موو رۆژێک ته‌یاره‌یه‌كیان دروست كردبێت”.

.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێک دیارده‌كه‌ په‌ره‌ ده‌سه‌نێت و ده‌گاته‌ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ مه‌ترسیدار ده‌بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ قوتابیه‌ك كردبووی، به‌وه‌ی كه‌ تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داپۆشی بوو به‌ناو و وێنه‌ی قاز.

.

فازڵ حاجی روونیکردۆتەوە، ‌له‌به‌رامبه‌ر ئەو کارەدا ئه‌فسه‌رێكی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرتووە و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوە، به‌تۆمه‌تی داپۆشین وده‌ستكاریكردنی تابلۆ کە ئەو جۆره‌ سه‌رپێچییه‌ له‌رێگای دادگا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر جەختیشیکردووەتەوە، سه‌ركۆنه‌ی ئەو كلتوره‌ “سه‌قه‌ته”‌ هاورده‌كراوه ‌تازه‌یه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ قوتابی زانكۆ ده‌بێت ڕێز له ‌خۆیی و له ‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگرێت دەبێت به ‌گوڵ  پێشوازی له‌قوتابی نوێ بكرێت نه‌ك به‌وشه‌ی نه‌شیاو.

بەهۆی دیاردەی "قیقە قیق"کردن ئۆتۆمبێلی قوتابییەک دەستیبەسەردا گیرا [وێنە] بەهۆی دیاردەی "قیقە قیق"کردن ئۆتۆمبێلی قوتابییەک دەستیبەسەردا گیرا [وێنە] بەهۆی دیاردەی "قیقە قیق"کردن ئۆتۆمبێلی قوتابییەک دەستیبەسەردا گیرا [وێنە]

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل