fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی کۆمپانیاکەوە خاشاک لە هەڵەبجە کۆنەکراوەتەوە

12:04 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس کورد

بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی کۆمپانیای کۆکردنەوەی خاشاک لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ خاشاک لە پارێزگاکە کۆ نەکراوەتەوە، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەش دەڵێت: “بەهۆی ڕۆتیناتی ئیدارییەوە کێشەکە دروستبووە.”

.

ئەمڕۆ، یەکشەممە 4ی ئابی 2019، کۆمپانیای کۆکردنەوەی خاشاک لە پارێزگای هەڵەبجە کارەکانی ڕاگرت و بەهۆیەوە هیچ خاشاکێک لە کۆڵانەکانی ئەو شارە کۆنەکرایەوە.

.

کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە ناس کوری ڕاگەیاند، ئاگاداری کێشەکەن و ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی لە سەر خەت بوون بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.

.

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، کۆمپانیای بەرپرس لە کۆکردنەوەی خاشاکی پارێزگاکە لە مانگی چواری ئەمساڵەوە گرێبەستەکەی تەواو بووە و ماوەی چوار مانگە بێ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک لە حکومەت، لە سەر کارەکەی بەردەوام بووە.

.

کوێستان ئەکرەم باسی لەوەکرد، کۆمپانیاکە تەنها ئەمڕۆ خاشاکی شارەکەی کۆ نەکردووەتەوە ئەوەش نیگەرانی خەڵکی دروستکردووە.

.

کۆنەکردنەوەی خاشاک کاردانەوەی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درووستکردووە.

.

کۆمپانیاکانی کۆ کردنەوەی خاشاک لە شارەکانی هەرێم بە پێی گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی، ڕۆژانە خۆڵ و خاشاکی کۆڵانەکان و شوێنە گشتی و تایبەتەکان کۆدەکەنەوە، گرێبەستەکانیان بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەنجام دەدرێن.

.بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی کۆمپانیاکەوە خاشاک لە هەڵەبجە کۆنەکراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، کێشەی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکانی ئەو کۆمپانیایانە لە چەند قەزاو ناحیەکی دیکەی هەرێم هەیە، بەڵام تا ئێستا کۆمپانیاکانی دیکە کارەکانیان بەردەوامە.

.

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشدا داوایان لە وەزارەتی شارەوانی کردووە هەر ئەمڕۆ بە تایبەت نوسراوی خەرجکردنی پارەی ئەو کۆمپانیایە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت بۆئەوەی لە سبەینێوە کۆمپانیاکە کارەکانی دەست پێبکاتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل