fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە پێنج ڕۆژدا “شەش ملیار دۆلار” زیان بە عێراق گەیشتوە

18:11 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانەوە عێراق بە بەهای شەش مليار دۆلار تەنها لەماوەى پێنج ڕۆژدا زیانی پێگەیشتوە.

,

عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرمی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕایگەیاند: “ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندەران ڕێگەی هاتوچۆی بەندەری ئوم قەسریان داخستوە، ئەوەش بە بڕی شەش ملیار دۆلار زیانی بە ئابوری عێراق گەیاندووە”.

,

خەڵەف ئەوەشى وتیشی: “سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تانکەر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ڕێگریان لێدەکرێت، ئەوەش قابیلی قبوڵ نییە، چونکە زیان بە ئابوری نیشتیمان دەگەیەنێت”.

,

لەلایەکى ترەوە جینین هینس، نوێنەرى تایبەتی ئەمینداریی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداریدا لە داخستنی ڕێگاوبانە زیندووەکان، ڕاشیگەیاند: “پاراستنیان ئەرکی سەرشانی هەمووانە”.

,

ئەوەشى وت: “بەهۆی داخستنی ئەو ڕێگایانەوە، عێراق بە ملیارەها دۆلار زیانی پێگەیشتوە”.

,

خۆپیشاندانەکانی عێراق ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراقی گرتوەتەوە، دیارترین دروشمەکانی خۆپیشاندەرانیش ڕوبەڕوبوونەوەى گەندەڵى و ئەنجامدانى چاکسازى و باشکردنى باروگوزەرانیانە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل