fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق ڕاگیران

15:43 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان، دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و واتسئەپ و چەند ماڵپەڕێکی تری لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی تر ڕاگرت.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی تشرینی یەکەمی 2019، بەشی تەکنیکی ناس کورد تێبینی ڕاگیرانی خزمەتگوزاری فەیسبوک و واتسئەپی کرد لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی تر، بەڵام دەتوانرێت ئەو خزمەتگوزارییانە بەڕێگەى شکاندنی بلۆک وەک بەرنامەکانى سایفۆن و (VPN)ـەوە بکرێتەوە.

.

پێشتر و لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە عێراقدا ڕاگیراون بە تایبەت ئەو خۆپیشاندانانەى کە خۆپیشاندەران بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کۆبوونەتەوە نەک لەڕێگەى حزب و کەسایەتی و لیژنەکانەوە.

.

بەپێی قسەى چەندین خۆپیشاندەر بۆ ناس کورد، هێزە ئەمنییەکان موبایلی خۆپیشاندەران دەپشکنن بۆ سڕینەوە ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەى کە گیراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل