fbpx
Shadow Shadow

"چیتر دەبێت ژنانى ئێران بچنە یاریگاکانەوە"

بەهۆی خۆسوتاندنی هەوادارێکی ئافرەتەوە فیفا نامەیەکی هەڕەشەئامێز ئاڕاستەی ئێران دەکات

21:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەی کچێکی تەمەن 30 ساڵی ئێرانی بە ناوی، سەحەر خزەیری، بەهۆی ڕێگریکردن لە چوونە ژورەوەی بۆ یەکێک لە یاریگاکانى شاری تاران خۆی سوتاند، یەکێتیی تۆپی پێی جیهان “فیفا” بە توندی هۆشداری دەداتە ئێران لەوەی چیتر نابێت ڕێگری لە ژنان بکرێت وەک هاندەر بچنە یاریگاکانەوە.

,

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پریس، هەفتەی ڕابردوو شاندێکی فیفا سەردانی ئێرانیان کردووە، هوشداری توندیان ئاڕاستەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە کردووە، کە چیتر نابێت ڕێگربن لە بەشداریکردنی ژنان لە تەماشاکردنى یارییەکانی تۆپی پێ لە یاریگاکانی ئێراندا.

,

لە ڕاگەیاندراوەکەی فیفادا هاتوە: “وتووێژەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەو باریەوە بەرهەمداربوون، بە توندیش داوا لە بەرپرسانی ئێران کراوە کە دەبێت بۆ لەمەودوا ژنان بە ئازادانە بچنە نێو یاریگاکانەوە، بەهیچ شێوەیەکیش نابیت ڕێگریان لێی بکرێت”.

,

هاوکات ئاژانسی ئێرنای ئێرانی، ئاماژەى بەوەکردووە، بەرپرسانی ئێران دوای وتووێژەکانیان لەگەڵ شاندەکەی فیفا بڕیاریانداوە، بەفەرمی ڕێگە بە ژنان بدەن بەشداری لە پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022 بکەن لە 10ى ئۆکتۆبەری داهاتوو، کە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و کەمبۆدیا یارى بەڕێوەدەچێت.

,

سەحەر خزەیری، بەمەبەستی بینینی یەکێک لە یارییەکانی یانەی ئیستقلالی ئێرانی، هەوڵیداوە لەڕێگەی پۆشینی پۆشاکی پیاوانەوە بچێتە نێو یاریگاکەوە، بەڵام ئاشکرا دەبێت و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە، دوای دەستگیرکردنیشی دادگا بڕیاریداوە بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی بکرێت، ئەوەیش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەو حکومە، ڕاستەوخۆ لەپێش دەرگای دادگای تاران ئاگر لە جەستەى بەردەدات.

,

لە ساڵی 1979وە، حکومەتی ئێران ڕێگەی نەداوە ژنان بچنە ناو یاریگاکانی تۆپی پێەوە بۆ بەشداریکردن لە تەماشاکردنى یارییەکان، ئەوەش بە بیانووی نەشیاوی تێکەڵبوونی هەردوو ڕەگەز لە یەک شوێندا.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل