fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی خراپی ئاستیەوە زەنگی هێرشکردنە سەر هازارد لە مەدرید لێدرا

20:17 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

خراپی ئاستی هازارد لە یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید و تۆمارنەکردنی گۆڵ بۆ یانەکەی، ڕۆژنامەکانی ئیسپانیای هێنایە دەنگ و ڕۆژنامەی مارکا ئاماژە بەوەدەکات، کاتی ئەوە هاتووە دان بەوەدا بنێن کە هازارد خراپە.

.

دوای ماوەیەک لە پێکان هازارد چەند یارییەکە گەڕاوەتەوە پێکهاتەی مەدرید و بە سەرەکی یاری دەکات، بەڵام ئەوەی هەستی پێدەکرێت خراپی ئاستی ئەو یاریزانەیە بەتایبەت لە یاری دێربی شەوی ڕابردوودا، کە ئەو یاریزانە تائێستا هیچ گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمار نەکردووە.

.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانە مەدریدیەکە ڕایگەیاندووە، ڕیاڵ مەدرید بیانوو بۆ هازارد دەهێنێتەوە و نایانەوێت دان بەوەدابنێن ئەو یاریزانە زۆر خراپە.

.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریکردنی هازارد بێ سودە و جگە لە یارمەتینەدانی یانەکە زیان بە پێگەیشتنی ڤینیسیۆس جونیۆر دەگەیەنێت، کە لە هەمان جێگەی یاریزانە بەلجیکییەکە یاری دەکات.

.

هازاردی بەلجیکی کۆتایی وەرزی ڕابردوو بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چێڵسیی ئینگلیزییەوە ڕوویکردە ڕیاڵ مەدرید.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل