Shadow Shadow

بەهۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی بوو بە سێیەمین ژنە دەوڵەمەندی جیهان

09:20 هه‌ینی 05 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەی خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن لە هاوسەرەکەی جیابووەوە، هاوسەرەکەی کردە سێیەمین دەوڵەمەندترین ژنی جیهان.

جێف بیزۆسی خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیای “ئەمازۆن”، کە لە 2019 دا بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دەستنیشان کرا، پاش ئەوەی هاوسەرەکەی لێی جیابوەوە، 4٪ی پشکەکانی کۆمپانیای ئەمازۆنی بە دەستهێنا، کە بڕی پارەکەی 35 ملیار دۆلار بوو، بەوەش ماکینزی بیزۆس هاوسەری جێف بیزۆس بووە سێیەمین دەوڵەمەندترین ژنی جیهان.

دەوڵەمەندترین ژنی جیهان کە میراتگرەوەی کۆمپانیای “ڕۆیاڵ”ە، خاوەنی 49 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار، دووەمین دەوڵەمەندترین ژنی جیهانیش ئالیس واڵتن کچی سام واڵتنی خاوەنی کۆمپانیای “واڵ مارت”ە کە سەرمایەکەی 44 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە، پاش ئەوەی جێف بیزۆس لە هاوسەرەکەی جیابووەوە، خستیە ڕیزی ژنە دەوڵەمەندەکانی جیهانەوە و ڕیزبەندی سێیەمی گرت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە ئابورییەکان وێڕای کەمبوونەوەی داهاتەکەی جێف بیزۆس خاوەنی ئەمازۆن هێشتا دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە کە سەرمایەکەی زیاترە لە 140 ملیار دۆلار.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل