fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی تۆپبارانی ئێران بۆ سەر باڵەکایەتی کچێک شەهید بووە و برایەکیشی قاچێکی لەدەستداوە

14:26 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

تۆپخانەکانی ئێران ناوچەکانی سنوری باڵەکایەتییان تۆپباران کرد، بەو هۆیەشەوە کچێک شەهید بوو و دوو براشی بریندرابوون.

.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تۆپخانەکانی ئێران دەستیان بە تۆپبارانکردنی سنوری باڵەکایەتی کردووە، بەهۆیەوە کچێک شەهید بووە و دوو کەسی دیکەش لە هەمان خێزان بریندار بوون”.

.

بەڕێوەبەرى ناحیەى سیدەکان وتیشی، شەهیدەکە کچە و تەمەنی 18 ساڵە بە ناوی ‘زەیتون قادر’، دوو براکەشی بریندارن بە ناوەکانی سیروان قادر کە قاچێکی لەدەستداوە و ئیسماعیل قادر کە بریندارە.

.

بە گوێرەى وتەکانى ئەو بەرپرسە، تا ئێستاش تۆپبارانەکانى ئێران بۆسەر ناوچەکە بەردەوامە، بەهۆی ترسی تۆپبارانەکانیش مەڕدار و جوتیارانی ناوچەکە شوێنەکانیان جێ هێشتووە.

.

تۆپبارانەکانی تۆپخانەکانی ئێران ناوچەکانی، کەندەشین، بەردەسۆران، لە سنوری گوندی ئاڵانەی سەر بە شارۆچەکەی چۆمان و بناری چخێ لە سنوری گوندی گوندەژۆر و بناری چیای هەڵگۆرد، گرتووەتەوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل