fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەهۆی ترس لە کۆرۆنا یاریزانێکی مانچستەریونایتد لە مەشقەکانی یانەکە دورخرایەوە

18:22 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆی مەترسی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یاریزانێکی یانەی مانچستەر یونایتد لە مەشقەکانی یانەکەی دورخرایەوە.

.

ڤایرۆسی كۆرۆنا ئۆدیۆن ئیگالۆی نێجیری له‌ كه‌مپی راهێنانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دوور ده‌خاته‌وه‌.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بڵاویکردەوە، ئۆدیۆن ئیگالۆ، هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ ناتوانێت بەشداری کەمپی راهینانه‌كانیان له‌ ئیسپانیا بکات و دورخراوەتەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری دورخستنەوەی ئەو یاریزانە، به‌هۆی ترسە لە بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە هەفتەی ڕابردوو لە یانەی شەنگەهای چینییەو پەیوەندی بە شەیتانە سورەکانەوە کرد.

.

هاوکات سۆڵشایه‌ر، راهێنه‌ری یانەی مانچستەریونایتد نیگەرانی خۆی لەو ڕووداوە دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەکردووە: “ڕاستەئیگالۆ ئاره‌زووی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بوایە، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕێكاره‌ تونده‌ی گیراوەتەبەر دورخرایەوە”.

.

ئیگالۆی هێرشبەری نێجیری ماوەی سێ وەرزە لە خولی چینی یاری دەکات و  لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا به‌شێوه‌ی خواستن چووە یانەی مانچێسته‌ر یونایتد.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل