fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی بەرنامەیەکەوە کەناڵێکی بەناوبانگی عێراقی سزادرا

12:33 سێ شه‌ممه‌ 03 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

کۆمسیۆنى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، بەهۆی پەخشکردنی بەرنامەیەکەوە نووسینگەکانی کەناڵێکی بەناوبانگى عێراقى، دادەخات.

.

ڕۆژی (دووشەممە، 2ی ئابی 2019)، کۆمسیۆنى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، هەموو نووسینگەکانی کەناڵی (حوڕە) لە عێراق بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێن و کارکردنی ئەو کەناڵە رادەگیرێت.

.

بڕیارى داخستنى کەناڵەکە دواى بڵاوکردنەوەى راپۆرتێک هات لەو کەناڵەوە لەبارەی گەندەڵییە ئاینییەکان لە بەڕێوەبردنی مەزارەکانی شیعە و وەقفی سونەی عێراق و زۆرینەی حزبە ئاینیەکانی عێراقیش ئەو راپۆرتەیان بە سووکایەتی و هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکانی وڵاتەکەیان، هەژمار کرد.

.

کۆمسیۆنى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق داوای لە بەڕێوەبەرانی نووسینگەی سەرەکی کەناڵی حوڕە لە عێراق کردووە، بە فەرمی داوای لێبووردن لە عێراق و کەسایەتییە ئاینیەکانی بکەن و بڵاوی بکەنەوە لەبارەی ئەو “بێڕێزییە”ی بەرامبەر بە دامەزراوە ئاینییەكان لەعێراق كردوویەتی.

.

هەروەها باسی لەوەشکردوە “ئەم ڕێكارە بەرامبەر بە كەناڵی حوڕە، وەك هۆشداری كۆتاییە و لەحاڵەتی دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە بێڕێزیانە، سزای توندتری دەدرێت”.

.

هاوکات لە بەرامبەریشدا كەناڵی حوڕە، رایگەیاند “بەدرێژایی ماوەی ئامادەكردنی راپۆرتەكە، تیمی ئامادەكار، دەرفەت و كاتی تەواویان داوە بە كەسایەتی و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی قسەیان هەبێت، بەڵام ئەوەیان رەتكردۆتەوە.”

.

بەڕێوەبەرایەتی كەناڵەكە جەختى کردووەتەوە “كەناڵەكەیان پابەندە بە بنەما پیشەییەكانەوە كە خۆی لە وردیی و بێلایەنی و بابەتیبووندا دەبینێتەوە و هێشتا دەرگایان لەسەر پشتە بۆ ئەو كەسایەتی و دامەزراوە پەیوەندیدارانەی عێراق تا وەڵامی ناوەڕۆكی راپۆرتەكە بدەنەوە”.

.

رۆژی 31ی مانگی رابردوو، كەناڵی حوڕە، راپۆرتێكی بنكۆڵكاریی لەسەر دامەزراوە ئاینییەكان لە عێراق بڵاوكردەوە کە تیایدا باسی دەیان مەلەفی گەندەڵی گەورەی بەرپرسانی شیعە و سونەی عێراق دەکرد، ئەوەش كاردانەوەی بەشێك لە كەسایەتییە ئاینییەكان و سیاسییەكان و چالاكوانانی عێراقی لێكەوتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل