Shadow Shadow

“بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا سێ پێشمەرگەی یەکەی 80 برینداربوون”

10:41 چوار شه‌ممه‌ 05 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە سێ “پێشمەرگەی یەکەی 80” سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە لە سنووری برادۆست برینداربوون.

.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى ڕۆژنیوز، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی حوزەیرانی 2019، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی مێرگەڕەشیان لە گەلیی شێخ زادانی دەشتی هێرت لە سنووری برادۆست بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.

.

بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە سێ “پێشمەرگەی یەکەی 80” چوونەتە شوێنی بۆردوومانەکە، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکان دووبارە دەستیان بە بۆردوومان کردووتەوە و هەر سێ پێشمەرگەکەیان بریندار کردووە و یەکێکیان قاچێکی لەدەستداوە.

.

دووان لەو پێشمەرگانەی برینداربوون بران و ئەوی دیکەشیان ئامۆزایانە و یەکێکیان برینەکەی سەختە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل