fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی بانگەشەكردن بۆ خۆپیشاندان جارێکی دیکە خزمه‌تگوزاری ئه‌نتەرنێت لە ئێران راگیرا

19:16 چوار شه‌ممه‌ 25 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد–

له‌سه‌ر بڕیاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران و له‌ ترسی دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردن له‌چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته‌، راگیرا.

.

بەگوێره‌ی زانیارییەکانی ئاژانسی ئیلنای ئێرانی، حكومەتی ئێران هێڵی ئینتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندی بۆیە بڕیوە چونکە  لە بەشێك لە شارەكان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان کراوە.

.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژە به‌وه‌ ده‌كات”ئه‌نتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندی لە شارەكانی ئەلبورز و زنجان و شیراز و سەردەشت و سنە و مەریوان و کرماشان و بۆکان، راگیراوه‌”.

.

لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەم بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە خۆپیشاندان لە تاران و زیاتر لە 20 پارێزگای دیکەی ئێران ئەنجامدرا دواتریش هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسداران و بەسیج بەتوندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان هێنا.

.

پێشتریش حکومەت بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکان بکات ئه‌نتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندی لە تەواوی ئێران بڕی و دواتریش بەتوندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوەوە و بەگوێره‌ی ئاماری ڕۆیتەرزیش “نزیکەی 1500 خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوون”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل