fbpx
Shadow Shadow

"موقتەدا سەدر تەداخولی کردووە"

بەهۆی ئەوەى لە فەیسبوک ڕەخنەى لە بارزانی گرتبوو، لە نەجەف گەنجێک دەستگیرکرا (تایبەت)

16:01 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆى بڵاوکردنەوەى پۆستێکى لەسەر مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان، گەنجێک لە فڕۆکەخانەى نەجەف دەستگیرکرا و ڕوداوەکەش کاردانەوەى خەڵکى شارەکەی بەدواى خۆیدا هێنا.

.

حەسەن عەباس علێوى کە گەنجێکى دانیشتووى شارى دیوانیەیە، سێ ڕۆژ پێش ئێستا ویستی لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نەجەفەوە گەشتێک بکات، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و لیکۆڵینەوەى لەگەڵدا کرا، کە پرسیار دەکات هۆکارەکەى چییە، ئەوانیش پێی دەڵێن لەلایەن سەرکردەى حزبێکى کوردییەوە لە هەرێمی کوردستان سکاڵاى لەدژى تۆمارکراوە و پێدەچێت بۆ دادگایی کردنەکەشى بەرەو هەرێمى کوردستان ڕەوانەى بکەن.

.

حەسەن عەباس چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک چەند ڕەخنەیەکى ئاڕاستەى مەسعود بارزانى کردووە، بۆیە سکاڵاى یاساى لەدژى تۆمار کراوە.

.

بەپێى شارەزایانى یاسایی، دەتوانرێت ئەو کەیسە بۆ دادگاکانى هەرێمى کوردستان بگوازرێتەوە بەوپێیەى سکاڵاکەر دانیشتووى هەرێم نییە، یاخود بۆ دادگاى فیدراڵی بگوازرێتەوە یاخود بەکەفالەت ئازادبکرێت.

.

تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە لەلایەن سەرکردەیەکی کوردەوە لەدژی ئەو گەنجە لێکدانەوە و شیکردنەوەى سەیر و سەمەرەى لەنێو خەڵکى ناڕازى نەجەفدا بەدواى خۆێدا هێناوە.

.

شەوى ڕابردووش دەیان خۆپیشاندەر چونە بەردەم بنکەى پۆلیسى موسلیم عەقیل لە شارەکە و داوایان کردووە ئەو گەنجە ئازاد بکرێت یاخود بۆ شوێنێکى تر بگوازرێتەوە تا ئەو کاتەى کاروبارە یاساییەکانى کەیسەکەى کۆتایى دێت.

.

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ناس کوردى ڕاگەیاند، “تائێستا حەسەن عەباس دەستبەسەرە لە فڕۆکەخانەى نەجەف و چەند کەسایەتییەک کەوتوونەتە نێوانەوە بۆ ئەوەى کێشەکەى چارەسەر بکرێت و بۆ هەرێم نەگوازرێتەوە”.

.

سەرچاوەکەى ناس کورد ئەوەشى ئاشکراکرد کە “موقتەدا سەدرى ڕابەڕى ڕەوتى سەدر دەستوەردانى لەو پرسەدا کردووە و دڵنیایى ئەوەشى وەرگرتووە کە کەیسى ئەو گەنجە بۆ هەرێم نەگوازرێتەوە و لە چوارچێوەى دادگاکانى فیدراڵدا بەپێى یاسا مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت.”

.

ناس کورد ئەوەشى زانیوە کە “لە ناو خانەوادەى حەسەنەوە نیگەرانیەک لەسەر چارەنوسى کورە دەستگیرکراوەکەیان هەیە و داواشیان کردووە ئەو کەیسەى بۆ هەرێم نەگوازرێتەوە”.

.

چالاکانى نەجەف لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە،  دەسەڵاتدارانی بەغدا نوسراویان بۆ نوسینگەى پەیوەندییەکانى هەرێم ڕەوانە کردووە و داواکارى خانەوادەکەیان گەیاندووەتە ئەو نوێنەرایەتییە بۆ ئەوەى سازش لەسەر ئەو داوایە بکرێت.

.

چالاکانى شارەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە کە “ڕوداوەکە کاردانەوەى نەرێنى هەبووە لەسەر خەڵکى و گومان لەسەر سروشتى پەیوەندیە یاساییەکانى نێوان هەرێم وبەغدا دەکرێت کە چۆن چەندین داواکراو هەن کە لە هەرێمن و ڕادەستى دادگاکانى فیدڕاڵ ناکرێن.”

.

هاوکات چالاکانى نەجەف داواى ڕێکخستنى خۆپیشاندانێک دەکەن بۆ ئیدانەکردنى ئەوەى بەسەر حەسەندا هاتووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل