fbpx
Shadow Shadow

"زیانى گیانى نەبووە"

بەهۆی ئاگرێکەوە لە سەنتەری شاری دهۆک چێشتخانەیەک و 10 دوکان سوتان

18:25 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە بازاڕێکی شاری دهۆک نزیکەی 10 دوکان سووتان، وتەبێژی بەرگری شارستانیش دهۆکیش دەڵێت، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

.

بێوار عەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ لە بازاڕێکی سەنتەری شاری دهۆک ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە چێشتخانەیەک و 10دوکان سوتان”.

.

وتیشی، لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تائێستاش زیانە مادیەکان نەزانراوە چەندە.

.

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتێکی کارەباوە دروست بووە.

.

لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندا زۆرترین ئاگر کەوتنەوە ڕوودەدات، ئەو ئاگرانەی لە ناو هۆتێل و ماڵ و دوکان و شوێنە گشتییەکاندا دروست دەبێت، زۆرینەیان بەهۆی شۆرتی کارەباوەیە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل