fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی “ئارامی و سەقامگیری”یەوە هەولێر دەبێتە جێگرەوەی بەسڕە بۆ یارییەکی نێودەوڵەتی

11:36 پێنج شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

یارییەکی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت، کە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی یاریەکە بەڕێوەدەچێت، هۆکارى هەڵبژاردنى هەلێریش بۆ ئەو یارییە دەگەڕێندرێتەوە بۆ “ئارامی و سەقامگیری” شارەکە.

,

عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “سبەی هەینی 1ی تشرینی دووەمی 2019، یارییەکی نێودەوڵەتی پاڵەوانێتی جامی محەمەدی شەشەم بۆ یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەبى، لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر پایتەختى هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت”.

,

لەبارەى هەڵبژاردنى هەولێر بۆ ئەو یارییە، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق وتى: “پێشتر بریاربو ئەو یارییە لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسڕە بەڕێوەبچێت، بەڵام یارییەکە بەهۆی خراپی ڕەوشی ئاسایشی عێراق و خۆپیشاندانەکانی بەسڕە و شارەکانی دیکەی عێراقەوە گواستراوەتەوە بۆ هەولێر، چونکە پایتەختى هەرێم شوێنێکى ئارام و سەقامگیرە”.

,

عەبدولخالق مەسعود ئەوەشى خستەڕو، یارییەکە لەنێوان هەردوو یانەی قوە جەویەی عێراقى و مەولودیەی جەزائیری لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.

,

پاڵەوانێتی جامی محەمەدی شەشەم بۆ یانە پاڵەوانەکان، لەسەر ئاستی یانە بەهێزەکانی وڵاتانی عەرەبى بەڕیوەدەچێت، 32 یانە بەشدارییان تێداکردووە، ئێستا لە قۆناغى 16دایە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل