fbpx
Shadow Shadow

بەهۆکاری پاراستنی ئەمنی پۆشینی نیقاب لە تونس قەدەغەکرا

21:49 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بە فەرمی حکومەتی تونس بەهۆکاری پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی وڵات، قەدەغەکردنی نیقابی لە شوێنە گشتییەکانی وڵاتەکەدا ڕاگەیاند.

.

میدیا ناوخۆییەکانی تونس بڵاویانکردەوە، یوسف شاهید، سەرۆکی حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری قەدەغەکردنی پۆشینی نیقابی واژوو کردووە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵات.

.

بەپێی بڕیارەکە، ئەو کەسانەی نیقاب دەپۆشن و دەموچاویان دیارنیە، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە شوێنە گشتییەکان و دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان.

.

بریارەکە لەکاتیکدایە، لە هەفتەی ڕابردوودا سێ تەقینەوەی خۆکوژی لەو وڵاتەدا ڕوویداوە و بەپێی زانیارییەکانیش، خۆکوژەکە داواکراوێکی سەربازی بووە و نیقابی پۆشیوە.

.

هەرچەندە لە ڕابردوودا پۆشینی نیقاب لە تونس قەدەغە بوو، بەڵام لە ساڵی 2011 و پاش ڕووخانی حکومەتەکەی زەین ئەل عابدین، بە فەرمی پۆشینی نیقاب لەو وڵاتە ڕێگەی پێدرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل