fbpx
Shadow Shadow

بەهۆى ڕوداوێکی تەقەکردن لەنزیک کۆشکی سپی کەسێک کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون

08:49 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی دەستڕێژی گولە لەنزیک کۆشکى سپى ئەمڕۆ هەینی، کەسێک کوژرا و پێنجى دیکەش برینداربوون.

,

بەگوێرەی هەواڵێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی، 20ى ئەیلولى 2019، پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: ” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، کەسێک  بەهۆی دەستڕێژی گولەوە لەنزیک کۆشکی سپی کوژراوە و پێنجى دیکەش برینداربوون”.

,

ئەوەش خراوەتەڕو، پۆلیسى واشنتن لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕوداوەکە، بەڵام تا ئێستا نەزاندراوە ئایا ڕوداوەکە تەقەکردنێکی ئاسایی بووە، یاخود ڕوداوێکی تیرۆرستییە.

,

بەڵام پۆلیس ئەوەى ئاشکرانەکردووە، ئایا ئەنجامدەرانی ڕوداوەکە دەستگیرکراون یاخود نا.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پێنج کەسەی کە لە ڕوداوەکەدا برینداربوون، خێرا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستیان جیگیرە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل