Shadow Shadow

بەهۆى ڕوداوێکى هاتوچۆ لەڕێگاى نێوان بەغداد-کەرکوک چوار کەس گیانیانلەدەستدا

08:30 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆى ڕوداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى نێوان بەغداد-کەرکوک، چوار کەس گیانیانلەدەستدا، هۆکارى مردنەکانیش گڕگرتنى ئۆتۆمبێلەکان بوە.

,

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە بەشێک لە میدیاکانى ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆى ڕوداوێکى هاتوچۆوە لەسەر ڕێگاى نێوان بەغداد-کەرکوک، چوار کەس گیانیانلەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون.

,

ئەوەش خراوەتەڕو: “ڕوداوەکە زۆر کارەساتباراوى بوە، چونکە بەهۆى سوتانى زیاد لە ئۆتۆمبێلێکەوە ئەو کەسانە گیانیانلەدەستداوە و سوتاون”.

 

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى خراونەتەڕو لەسەر ڕوداوەکە، دەرکەوتووە کە یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەى کە گڕی گرتووە ئۆتۆمبێلى جۆرى تاکسییە، بێ ئەوەى ئاماژە بە ناسنامەى قوربانییەکانى ڕوداوەکە بکرێت.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل