fbpx
Shadow Shadow

بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە، زیاتر لە 86 هەزار منداڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان لە خوێندن بێبەشبوون

12:14 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لەشکرکێشی و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان جگە لەوەی بووەتە هۆی شەهیدبوونی چەندین هاوڵاتی مەدەنی و منداڵ، 86 هەزار منداڵیشى لە خوێندن بێبەشکردووە.

.

کەوسەر دۆکۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئاژانسى هاوار نیوزى ڕاگەیاندووە “بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە لە 9ی تشرینی یەکەمی 2019ەوە تائێستا 810 قوتابخانە لە سنوری گرێ سپی و سەرێکانی و دەرباسیە و تەلتەمەر داخراون و خوێندن تیایاندا وەستاوە”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستا لە قوتابخانەکان دابڕاون و زیاتر لە 86 هەزار منداڵیش لە خوێندن بێبەشبوون، هەروەها زیاتر لە 20 قوتابخانە بەهۆی تۆپبارانەکانەوە وێرانبوون.

.

کەوسەر دۆکۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی ئەو هێرشانەی تورکیاوە تائێستا 22 منداڵ شەهیدبوون و بە دەیان منداڵی دیکەش برینداربوون، کە بەشێکیان برینەکانیان سەختە.

.

ئاماژەی بەوەکردووە “منداڵان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ خوێندن، بەهۆی ئەوەی بەردەوام ترسی هێرشی سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکان بۆ سەر ئەو ناوچانە هەیە و مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان هەیە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل