fbpx
Shadow Shadow

بەهۆى مانگرتنی فڕۆکەوانەکانەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى بەریتانیا ڕاگیران

10:02 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرجەم فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانی بەریتانیا مانگرتنێکی دوو ڕۆژەیان دەستپێکرد لەسەر کێشەى کرێ و بارودۆخی کارکردنیان، بەهۆی مانگرتنەکەشەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە وڵات ڕاگیران و مەزەندە دەکرێت 300 هەزار گەشتیار توشی کێشە ببنەوە.

دەیان هەزار گەشتیار ئاگادارکرانەوە کە نەچن بەرەو فڕۆکەوانەکان و پلانەکەیان تێکچوو، میدیاکانى بەریتانیا دەڵێن، زۆربەى ئەو کەسانە ڕێگای جێگرەوەیان بەکارهێناوە بۆ گەشتەکەیان، پێشتر هێڵی ئاسمانی بەریتانیا ڕۆژانە نزیکەى 850 گەشتی ئاسمانی ئەنجامداوە.

.

ئەوە یەکەم ناڕەزایی هاوشێوەیە لە بەریتانیا لەبارەى کرێ و موچەى فڕۆکەوانەکان، کۆمەڵەى فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانی بەریتانیا پێشتر هێڵی ئاسمانی ئاگادارکردبووەوە لەبارەى کێشەکە و هۆشداری مانگرتنى سەرتاسەری دابوو.

کۆمەڵەکەى فڕۆکەوانی جیاواز لە مانگرتنی ڕۆژەکانى 9 و 10ی ئەیلول، ڕۆژی 27ی ئەیلولیشی داناوە بۆ مانگرتنێکى تر ئەگەرهاتوو کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکرا.

.

کۆمەڵەکە دەڵێت، پێویستە هێڵی ئاسمانی بەریتانیا بڕێکی زیاتر لە قازانج لەگەڵ فڕۆکەوانەکان بەش بکات و کرێکانیان زیاد بکات.

لەلایەکی ترەوە، هێڵی ئاسمانی بەریتانیا مانگرتنی فڕۆکەوانەکانی بە بێ بیانوو وەسفکرد، بەڵام ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکە دەربڕی.

هاوکات وتەبێژی حکومەتى بەریتانیا داوای لە هەردوولا کرد بەزووی کێشەکەیان چارەسەربکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل