fbpx
Shadow Shadow

بەهۆى مامه‌ڵه‌یه‌كى ئازاربه‌خش له‌گه‌ڵ مه‌یمونێكدا داوا دەکرێت تاقیگه‌یه‌كى زانستى ئاژه‌ڵان دابخرێت

08:32 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ ڤیدیۆیەک له‌ تاقیگه‌یه‌كى زانستى ئاژه‌ڵان له ‌ئه‌ڵمانیا، کە  تیایدا مامه‌ڵه‌یه‌كى توند و ئازاربه‌خش له‌گه‌ڵ مه‌یمونێكدا دەکرێت، داواى داخستنى ئه‌و تاقیگه‌یه‌ کرا.

,

به‌گوێره‌ى میدیاكانى ئه‌ڵمانیا یه‌كێك لەو تاقیگانەى كه ‌تایبه‌ته‌ به ‌كاروبارى زانستى ئاژه‌ڵان، له‌كاتى پێدانى چاره‌سه‌ر و پشكنین بۆ مه‌یمونێك له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكى تاقیگه‌كه‌وه‌ ئازار به‌ مه‌یمونه‌كه‌ گه‌یشتوه‌، ئەوەش بەهۆى مامه‌ڵه‌ى توند و خراپ له‌گه‌ڵ مەیمونەکەدا‌.

,

به‌پێى گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ كه‌ ته‌واوى ناوه‌وه‌ى تاقیگه‌ زانستییه‌كه‌ پیشانده‌دات، كارمه‌ندەکە سه‌رقاڵى پشكنینى مه‌یمونێكه‌، ده‌یباته‌ سه‌ر ئامرازه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كه‌ و مه‌یمونه‌كه‌ش هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات و ده‌ست و په‌ل ڕاده‌وه‌شێنێت بۆ ڕزگاربوونى له ‌ده‌ست ئه‌و كارمه‌نده‌.

,

ئەوەش دەرکەوتوە، ئه‌و ژورانه‌ى كه‌ به ‌ته‌نها مه‌یمونه‌كانى تێخراون‌ بچوك و به‌رته‌سكن‌ و به‌ ته‌نیشت سه‌گه‌كانیشه‌وه‌ خوێن و پاشه‌ڕۆكه‌یان ده‌بیندرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ى پشتگوێخستن و ئازاردانى ئاژه‌ڵان به‌لاى ڕێكخراوه‌كانه‌وه‌ ته‌ماشا کراوە.

,

لاى خۆیەوە ئه‌ندامێكى ڕێكخراوى هیومان سۆشیەت ئه‌نته‌رناشیۆناڵ لەسەر ئەو بابەتە ده‌ڵیت، ئه‌و كۆته‌ى خراوه‌ته‌ گه‌ردنى مه‌یمونه‌كه‌وه‌ ڕەفتارێکى زۆر توند و خراپە، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌شى كه‌ بۆى ده‌كرێت ئه‌خلاقى و یاسایى نییه‌ به‌پێى ڕێنمایه‌كانى پاراستنى ئاژه‌ڵان.

,

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئەو ڕێکخراوە، به‌هۆى مامه‌ڵه‌ى خراپى ئه‌و تاقیگه‌یه‌وه‌ لەگەڵ ئاژەڵاندا داوا ده‌كات دابخرێت و لێپێچینه‌وه‌ى یاسایشیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل