fbpx
Shadow Shadow

بەهۆى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان سەدان منداڵ شەهید و بریندار بوون

21:47 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ناوەندێکی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان 161 منداڵ شەهید بوون و نزیکەی 200ی دیکەش برینداربوون.

.

ناوەندی بە بەڵگەکردنی پێشلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕاپۆرتێکی لەبارەی پێشکێلکارییەکانی وڵاتی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردووەتەوە و باسی لە خراپی دۆخی منداڵان کردووە، بەتایبەت مەترسییەکانی سەر ژیانیان کە سەدان منداڵ بوونەتە قوربانی.

.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە بەرواری 20ی کانونی دووەمی 2018 لەکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین، تا ئێستا، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، 161 منداڵ شەهید بوون و 195ی دیکەش برینداربوون.

.

ڕاپۆرتەکەی ئەو ناوەندە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە هێرشێکی تورکیا بۆ سەر سەنتەرێکی گەشەپێدانی منداڵان لە تەلڕەفعەت هەشت منداڵ شەهید بوون و 10ی دیکەش برینداربوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل