fbpx
Shadow Shadow

بەنزینخانەیەک لە هەولێر ئاگرى گرت و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو

11:55 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

ئاگرێکی گەورە لە بەنزینخایەکی شاری هەولێر کەوتەوە و بەوتەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر، بەهۆی ئاگرەکەوە کەسێک بریندار بووە و سێ تانکەریش سوتاون.

.

دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ئاگرەکە بەهۆی گواستنەوەی بەنزین لە تانکەرێک بۆ تانکەرێکی دیکە لە بەنزینخایەکەدا کەوتووەتەوە لەسەر ڕێگای هەولێر- کەرکوک “.

.

وتیشی، زیانە مادییەکانی ڕووداوەکە زۆرن و جگە لە بەنزینخانەکە سێ تانکەریش سوتاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تەنها کارمەندێکی بەنزینخانەکە سوتاوییەکی کەمی هەیە.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کەمتەرخەمی” لە شۆفێری تانکەرەکاندا بووە، چونکە ئەو ماتۆڕەی بەنزینەکەیان پێ گواستووەتەوە هیچ مەرجێکی بەرگریی شارستانی تێدا نەبووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل