fbpx
Shadow Shadow

30 ساڵە بەو شێوەیە پڕ نەبووە

بەنداوی دهۆک 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە

21:54 سێ شه‌ممه‌ 19 ئادار 2019
article image

 

 

ناس کورد- عەمار عەزیز

 

بەهۆی زۆریی بارانبارینی ئەمساڵەوە بڕی ئاوی بەنداوی دهۆک بۆ 52 ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش دڵنیایی دەدات لەوەی هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە.

 

لەگەڵ زۆریی بارانبارین لەئەمساڵدا، دەنگۆی بوونی مەترسیی لەسەر بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، بەڵام لایەنە فەرمییەکان ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە.

فەیسەڵ نوری، بەرێوەبەری بەنداوی دهۆک بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، ئەمساڵ لە سنوری پارێزگای دهۆك زیاتر لە 800 ملیم باران باریووە کە ئەوەش ڕێژەیەکی زۆرە، “ئەمەش سودی زۆری هەبووە بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو له‌ بەنداوی دهۆک، لە ئێستادا 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکە هەیە ئەوە بەشی دوو ساڵی شارەکە دەکات.”

بەڕێوەبەری بەنداوەکە باسی لەوەش کرد کە ئەوان ڕۆژانە نزیکەی ملیۆنێک مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکە بەردەنەوە تا هیچ زیانێک بەر بەناوەکە نەکەوێت، وتیشی: “دانیشتوانی شاری دهۆك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوی دهۆك نیه‌ و له‌ ژێر کۆنترۆڵدایە، بۆ هه‌ر حاڵه‌تکیش تیمه‌كانمان له‌ ئاماده‌باشیدان”.

ماوەی 30 ساڵ بەنداوی دهۆک بەو شێوەیەی ئێستا پڕ ئاو نەبووە، بە وتەی فەیسەڵ نووری ئەوەش سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی شار دهۆک دەبێت و لە کێشەی کەمئاویی هاوین ڕزگاریان دەکات.

پێشتریش حەمە تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاندبوو کە سەرەڕای بارانە زۆرەکەی ئەمساڵ، بەڵام هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە دروست نەبووە.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل