Shadow Shadow

بەفەرمی بەرشەلۆنە لەبارەی چارەنووسی ڤاڵڤێردییەوە بڕیاریدا

17:23 پێنج شه‌ممه‌ 16 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی متمانەی خۆی بە ڕاهێنەری یانەکەی دووپاتکردەوە و سەرۆکی یانەکە ڕایگەیاند، ڤاڵڤێردی لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبێت.

.

بەپێی هەوا‌ڵێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە، ڕایگەیاندووە، ئەوان پشتگیری بەردەوام بوونی ڤالڤێردی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەکەن.

.

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان ڕاهێنەری یانەکە و یاریزانەکان هەیە و بەهیچ شێوەیەک بریار لەسەر دورخستنەوەی راهێنەر نەدراوە و ڤالڤێردی ئەو راهێنەرەیە کە ئەوان دەیانەوێت و پرۆژەکەیان لەگەڵیدا بەردەوام دەبێت.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای کرانە دەرەوەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی لیڤەرپوڵ، دەنگۆی دورخستنەوەی ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنیەکە بڵاوکرایەوە و چاوەڕان دەکرا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی بە گرێبەستەکەی بهێندرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل