fbpx
Shadow Shadow

بەغدا ئامادەکاریی دەکات بۆ وەرگرتنى نەوتى هەرێم

وەزیرى نەوتى عێراق: ساڵى داهاتوو هەرێم نەوت ڕادەستدەکات

16:44 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان لە ساڵى داهاتوودا پابەنددەبێت بە ڕادەستکردنى نەوت بە بەغدا، بۆ وەرگرتنى ئەو بڕە نەوتەش ئامادەکارییان دەستپێکردووە.

.

سامر غەزبان وەزیرى نەوتى عێراق لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەل کەناڵى (عەهد)ى عێراقى ڕایگەیاند “بودجەى ئەمساڵى عێراق روونە کە باسى ئەرک و مافەکانى هەردوو لایەنى بەغدا و هەرێم دەکات، حکومەتى هەرێم پابەنددەبێت بە ڕادەستکردنى لانى کەم 250 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە بە کۆمپانیاى سۆمۆ، بۆ ئەوەى هەناردەى جەیهان بکرێت و بفرۆشرێت، داهاتەکەشى وەکو داهاتى نەوتى بەسرە دەچێتە ناو بودجەوە”.

.

جەختیشیکردەوە، ئەوە هەڵوێستى فەرمى ئەوان بووە و سازشى لەسەر ناکەن، بۆ ساڵى 2020 هەرێم بەوە پابەند دەبێت.

.

سامر غەزبان باسى لەوەشکرد، فەرمانى بە سۆمۆ کردووە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ وەرگرتنى 250 هەزار بەرمیل نەوتى هەرێم لەسەرەتاى ساڵى داهاتووەوە.

.

وتیشى “ڕەنگە ڕۆژى یەکشەممە وەفدێکى هەرێم بێتە بەغدا و لەسەر بودجە  گفتوگۆ بکەین، لەسەر هەرێم پێویستە وەکو پارێزگاکانى دیکە مامەڵە بکات”.

.

وتەکانى وەزیرى نەوتى عێراق لەکاتێکدایە، حکومەتى سەرقاڵى ئامادەکردنى پرۆژەى بودجەى ساڵى داهاتووە و هێشتا دیارنییە پشکى هەرێم لەبودجەدا چەندە.

.

بەپێی پڕۆژەى بودجەى ئەمساڵ، پشکى هەرێم بە %12.8 دیاریکراوە، لەبەرانبەر ڕادەستکردنى بڕى 250 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە، بەڵام لەبەرئەوەى هەرێم پابەندنەبوو بە ڕادەستکردنى نەوتەوە، بەغدا تەنها بڕێک پارەى بۆ موچەى فەرمانبەران نارد.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل