fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کتێبەکە باس لە کۆمەڵێک نهێنی تایبەتی دۆناڵد تڕەمپ دەکات

بەفشاری ترەمپ کۆشکی سپی کتێبەکەی جۆن بۆڵتنی قەدەغەکرد

14:50 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد–

کۆشکی سەرۆکایەتی ئەمریکا بڕیاریدا ئەو کتێبەی جۆن بۆڵتن کە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە بەهۆی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، قەدەغە بکات.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 30ی کانونی دووەمی 2020)، لە راگه‌یه‌ندراوێكی فەرمیدا کۆشکی سپی ئاشكرای كرد :”کتێبەکەی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا کە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە و لەژێر چاپکردندایە، زانیارییه‌كی زۆری نهێنی تێدایە و ناکرێت بەو شێوەیەی ئێستای بڵاوبکرێتەوە بۆیە ئەگەر نوسه‌رەکەی سور بێت لەسەر بڵاوكردنه‌وه‌ی بەوشێوەیه‌ ئەوا رێگە نادەین بکەوێتە بازاڕەوە”.

.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی پەیامێکیان ئاڕاستەی پارێزەرەکەی ڕاوێژکارەکەی پێشوییان کردوە و پێیان وتوە :”کتێبەکەی بۆڵتن هەندێک زانیاریی زۆر نهێنی تێدایە و ناکرێت بڵاوبکرێتەوە، بڵاوبونەوەی ئەو زانیاریانە زیان بە ئاسایشی وڵاتەکەمان دەگەیه‌نێت”.

.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند :”ئەو کاتەی جۆن بۆڵتنم کرد بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، بۆڵتن دەپاڕایەوە لێم کە ئەو پۆستەی بدەمێ هەروەها بەرپرسانی ئیدارەکەشم تکایان لێدەکردم کە بۆڵتن نەکەمە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، بەڵام سەرەڕای ئەو تکایانە من ئەوم کردە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بەڵام ئەو کارەی کە من کردم هەڵە بو، بۆیە دواتر پەشیمان بومەوە و لە پۆستەکەی دورم خستەوە”.

.

تره‌مپ باسی لەوەشکرد :“ئەو کاتەی جۆن بۆڵتن لەو پۆستەدا بو کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەکردم و بڕیاری وای دەدا ئەگەر بەگوێی ئەوم بکردایە ئێستا ئەمریکا لە جەنگی جیهانی شەشەمدا بوو و زۆرینەی وڵاتانیش تێوەدەگلان بەڵام لە ئێستادا جۆن بۆڵتن دەیەوێت کتێبێک لەسەر من بنووسێت کە زانیاری هەستیاری تێدایە، نهێنین و نابێت بوترێن و منیش ئەوە قبوڵ ناکەم”.

.

 

بەپێی زانیارییەکان بۆڵتن کاتێک ئەو زانیارییە نهێنیانەی تڕەمپی دەستکەوتوە کە ڕاوێژکاری پێشوو بووە و بەپێی یاسای فیدراڵیی و ئەو ڕێککەوتنانەشی کە واژۆی کردووە، دەبێت نهێنییەکان بپارێزێت.

.

بەپێی وتەی بۆڵتن کە لەو کتێبەشدا نوسیویەتی :”دۆناڵد تره‌مپ یارمەتییەکانی بۆ ئۆکرانیا بەستبوویەوە بە لێکۆڵینەوەکانەوە لەسەر جۆ بایدن و ویستویەتی یارمەتییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا ڕابگرێت تا ئەو کاتەی ئۆکرانیا لێکۆڵینەوەیەک دەکات لەسەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا”.

.

وەکو ئاماژەیەک بۆ کتێبەکەی بۆڵتن کە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز باسی لەوەکرد :”ترەمپ بە بۆڵتنی ڕاگەیاندووە یارمەتییەکان بە بڕی 391 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا ڕابگرێت، ئەمەش ئەگەر کاربەدەستانی ئۆکرانیا لێکۆڵینەوەیەک نەکەن لەسەر جۆ بایدن و هەنتەری کوڕی، كه‌ هەنتەر لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گروپێکی گازی ئۆکرانی کاردەکات”.

.

هاوکات تره‌مپ لەڕێگەی تویتەرەکەیەوە لەوەڵامدا ڕایگەیاند، هەرگیز بە جۆن بۆڵتن و جۆ بایدنی نەوتووە یارمەتیـدانی ئۆکرانیا پەیوەستە بە لێکۆڵینەوە لە دیموکراتەکان، دەڵێت بۆڵتن بۆیە ئەمە دەڵێت تاوەکو کتێبەکەی پـڕ فرۆش بکات.

.

کتێبەکەی بۆڵتن لە 528 لاپەڕە پێکهاتووە و بەناوی “The Room Where It Happened: A White House Memoir”ـە. بڕیارە لە 17ـی ئاداری ئەمساڵ بڵاوببێتەوە.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل