fbpx
Shadow Shadow

بەفر چەند ڕێگەیەکى سەرەکى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دادەخات

22:33 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، چەند ڕێگایەکی سەرەکی نێوان شارە و شارۆچکەکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی داخراون.

.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی بەفربارین، سەرجەم ڕێگاکانی دەربەند، سەفین، هیران، هیران-شەقڵاوە، زینەتیر-ڕانیە-شەقلاوە گیراون و بۆ هاتوچۆ شیاو نین.

.

هۆشداری ئەوەشدراوە کە ئەگەری هەیە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، ڕێگای هەولێر-شەقڵاوە ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ دروست ببێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت ئەو ڕێگایانە بەکارنەهێنن، تاکو بەفربارینەکە دەوەستێت و ڕێگاکان پاکدەکرێنەوە.

.

هاوکات، هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لەڕاگەیاندراوێکدا شۆفێرانی ئاگادارکردەوە لە بەکارنەهێنانی تونێلی پێشڕه‌و به‌هۆی بارینی به‌فر له‌ سیته‌ك، داواشیکردووە هاوڵاتییان سه‌ردانی سیته‌ك‌ و ناوچه‌ی شارباژێر نه‌كه‌ن تا دۆخه‌كه‌ ئاسایی نەبێتەوە.

.

قائیمقامییەتی قەزای دوکانیش لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردووە، بە هۆی بەفربارینەوە  ئاستەنگی هاتوچۆ له سەر‌ ڕێگاکانی قەرەسرد، دابان، فریاد، کلکەسماق، خەلەکان و ڕانیە لە ناوچەی شێخ عبێد گرفتی هاتوچۆ درووستبووە،  هوشداریشیداوە لە بەکارهێنانی ئەو ڕێگایانە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل