fbpx
Shadow Shadow

بەفر لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باری و سبەی سێ پارێزگاى دیکە دەگرێتەوە

18:04 هه‌ینی 06 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

لە چەند ناوچەیەکی هەرێم سیمای وەرزی زستان دەرکەوت و بەفر چیاکانی داپۆشی، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیش، سبەی لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست کە ڕویکردووەتەوە هەرێم، باران بەشێوەی بچڕبچڕ لە زۆربەی ناوچەکان باریوە و بەفریش سەر لوتکەی چیای چەند ناوچەیەکى هەرێمى داپۆشیوە.

,

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەسەر چیای سەکران، حەسەن بەگ، هەڵکەوت، حاجی ئۆمەران، بەردەبوک و هەروەها چیاکانی سنوری پارێزگای دهۆک بەفر باریوە.

,

هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەی لە هەرسێ پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانی و دهۆک پێشبینی بارینى بەفر دەکرێت، لەگەڵ هەبوونی هەورەبروسکە و لە پارێزگای کەرکوکیش ئەگەری باران بارین زۆرە.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل