fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

زیاتر لە 500 کەس بێکاربوون

بەفر جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی کێلێ کردووە بە سفر

22:04 دوو شه‌ممه‌ 17 شوبات 2020
article image

ناس کورد : سابیر عەبدوڵا

ماوەی  زیاتر لە 10 ڕۆژە بەفرێکی زۆر لە مەرزی کێلێی سەر بە قەزای پشدەر باریوە و بەهۆیەوە جموجۆڵی بازرگانی لەو خاڵە سنوریە پەکی کەوتووە و زیاتر لە 500  شۆفێر و کرێکاریش بێکاربوون. 

.

جەوهەر ڕەسوڵ، بەڕیوەبەری گومرگی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت، “لە مەرزی کێلێ زیاتر لە دوو مەتر بەفر باریوە و بۆتە هۆی پەک خستنی جموجۆڵی بازرگانی لە سنورەکە”.

بەفر جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی کێلێ کردووە بە سفر

وتیشی ئەوان لایخۆیانەوە ڕێگاکەیان پاک کردووەتەوە بەڵام لە دیوی ئێرانەوە بەهۆی زۆری ڕێژەی بەفر بارین نەتوانراوە ڕێگەی مەرزەکە پاک بکرێتەوە.

.

بەڕیوەبەری  گومرگی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی نەبوونی بنکەی تایبەت بە پاککردنەوەی ڕێگای مەرزی کێلێ و زۆری ڕێژەی بەفربارین لە سنورەکە و کەمی ئامێرەکان، ساڵانە لە وەرزی زستاندا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک جموجۆلی بازرگانی لە  مەرزەکە دەوەستێت، هەرچەندە ماوەی چەند ساڵێکە داوای دابینکردنی ئامێری تایبەت بە پاککردنەوەی ڕێگەکەیان کردووە بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

.

کێلێ مەرزێکی بازرگانی نێوان هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە و دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی قەزای پشدرە و 25 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەڵادزێوە دورە و نزیکترین خاڵی سنوری یە لە نێوان ئێران و هەرێمى کوردستاندا.

ڕۆژەسەختەکان😭😭

Gepostet von ‎مەرزی کێلێ‎ am Donnerstag, 30. Januar 2020

 

تاهیر عومەر یەکێک لە شۆفێری بار هەڵگرەکانی مەرزی کێلێ بە ناس کوردی وت، “ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە بەهۆی بەفر بارینەوە ڕێگای مەرزەکە گیراوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکار و حەمبال و دوکاندار و شۆفێری مەرزەکە بێکار بوون لە کاتێکدا  زۆربەیان بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو مەرزەیە”.

.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی لە وەرزی زستاندا بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت و ڕێگاکە دەیبەستێت هەمیشە مەترسی ڕوداوی هاتوچۆیان لەسەرە و تاوەکو ئێستاش ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر نەکراوە”.

.

بەپێی ئامارەکان، ساڵانە قەبارەى جموجۆڵى بازرگانى لەو خاڵە سنورییە، بە زیاتر لە 200 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، هەرچەندەش  ماوەی چەند ساڵێکە ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بە نێودەوڵەتیکردنیدان بەڵام تا ئێستاش مەرزەکە بە نێودەوڵەتی نەکراوە.

ڕۆژەسەختەکان😭😭

Gepostet von ‎مەرزی کێلێ‎ am Donnerstag, 30. Januar 2020

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل