Shadow Shadow

بەغدا کەى موچەى پێشمەرگە دەنێرێت؟ وەزارەتى پێشمەرگە لەو بارەیەوە چى دەڵێت؟

17:15 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، هەموو هەوڵەکانیان بۆ ناردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی بەغداوە خستووەتە گەڕ، بەڵام بێسوود بووە و تائێستا هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە.

.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە  لە لێدوانێکدا بۆ ناس کورد ئاماژەی بەوە کرد، هەموو ئەو داواکاریانەی کە بەغدا لێی خواستوون، جێبەجێیان کردووە بۆ ناردنی 68 ملیار دیناری مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

.

وتیشی، ئێستا کێشەکە لەوەزارەتی دارایی عێراقدایە و هێشتا ڕەزامەندی نیشان نەداوە لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ پێشمەرگە.

.

بەپێی ماددەی 10ی یاسای بودجەی گشتى عێراق بۆ ساڵى 2019، بەغدا بڕی 454 ملیار دینار بۆ فەرمانبەران و 68 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە وەك مووچە ڕەوانە دەكات، ئەمە سەرەڕای ئەو بڕە پارەیەی كە لەلایەن ئەمریکاوە كە 24 ملیار دۆلارە مانگانە بۆ پێشمەرگە تەرخان دەكرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل