fbpx
Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم: ئەگەر بودجەکەمان ببڕدرێت وەڵاممان دەبێت

“بەغدا هەڕەشەى بڕینى بودجەى هەرێم دەکات و ئێرانیش ڕەتیدەکاتەوە ڕێگریی بکات”

19:15 سێ شه‌ممه‌ 01 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ماڵپەڕى ئەلمۆنیتەرى ئەمریکى بڵاویکردەوە، بەغدا بەحکومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە ئەگەر نەوت ڕادەستی سۆمۆ نەکات، لەبودجەی ساڵی 2020 بێبەشدەکرێت، بۆیە هەرێم هانای بۆ ئێران بردووە، بەڵام وەڵامی تاران نەرێنی بووە، وتەبێژى حکومەتى هەرێمیش دەڵێت، ئەگەر عێراق بەشە بودجەکەیان ببڕێت وەڵامى خۆیان دەبێت.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکى ماڵپەڕەکە کە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 1 ى ئۆكتۆبه‌رى 2019 بڵاویکردووەتەوە، بەغدا بەحکومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە ئەگەر نەوت ڕادەستی سۆمۆ نەکات، لەبودجەی ساڵی 2020  بێبەشدەکرێت.

.

بەپێی  ڕاپۆرتەکە، ئامانج لەسەردانەکەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق بۆ هەرێم، هۆشداریدان بووە بە هەرێم کە بەغدا بەشە بودجەکەى کەمدەکاتەوە لەساڵى داهاتوودا، ئەگەر هەولێر بەشێک لە نەوتەکەى ڕادەستى بەغدا نەکات.

.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕەکەى وتووە، حکومەتى هەرێم داواى لە ئێران کردووە بە عادل عەبدولمەهدى ڕابگەیەنێت کە بەردەوام بێت لە ناردنى بەشە بودجەى هەرێم لەساڵى 2020، بەڵام ئێران داواکەى ڕەتکردووەتەوە.

.

لاى خۆیەوە، جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاندووە “نیازپاکى خۆمان نیشانداوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، لەسەر بنەماى دەستورى عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش چەند لیژنەیەکى تەکنیکیمان پێکهێناوە”.

.

وتیشى “هەندێک وردەکاریی و پرس هەیە پێویستە لەنێوان هەردوولا یەکلایی بکرێنەوە، ئێمە دەمانەوێت بەشێوەى هەمیشەیی کێشەکان چارەسەربکرێن”.

.

لەوەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئەوەى حکومەتى هەرێم چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشە داراییەکانى دەکات، ئەگەر بەغدا سەرجەم بەشە بودجەکەى بڕى، وتەبێژى حکومەتى هەرێم باسى لەوەکردووە، کە ئەگەر ئەوە ڕووبدات وەڵامى خۆیان دەبێت.

.

هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا ماوەى چەند مانگێکە سەرقاڵى گفتوگۆ و دانوستانن بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان، بەڵام هێشتا نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن لەو بارەیەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل