Shadow Shadow

ماوەی 10 رۆژە عێراقی جێهێشتووە

بەغدا.. رەخنە لە گەشتە بەردەوامەكانی وەزیری دارایی عێراق دەگیرێت

14:34 چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2019
article image

ناس كورد-
گەشتە بەردەوامەكانی فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق بۆ دەرەوە بۆتە جێی رەخنەی چاودێرانی سیاسی ناوخۆیی عێراق و لەهەرێمی كوردستانیش بە هۆكارێكی سەرەكی لە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وێنای دەكرێت.

.

لەراگەیەندراوێكدا سەركەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ داوای لێپێچینەوە لە فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق دەكات كە بەوتەی ئەو “10 رۆژە عێراقی جێهێشتووە و لە وەزارەت دەوامی نەكردووە”.

.

لەراگەیەندراوەكەدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، سەركەوت شەمسەدین ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی گەشتی دەرەوە و دەوامنەكردنی وەزیری دارایی عێراق سەدان مامەڵەی هاووڵاتیان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و مووچەی كارمەندانی گرێبەست دواكەوتووە و دۆخی بازاڕ و ئابوری عێراق و هەرێمی كوردستان زیانی زۆری بەركەوتووە و رووبەڕووی ناجێگیری بووەتەوە.

.

لەراگەیەندراوەكەشیدا، شەمسەدین جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، زیاتر لە دوو هەفتەیە لیژنەی دارایی و لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی گەڕانەوەی فوئاد حسێن دەكەن كە میوانداری كراوە بۆ رونكردنەوەی چەندین گرفت و پرسی دارایی.

.

دەشڵێت “بەڵام بە بیانووی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی بانكی نێودەوڵەتی سەرجەم كارە گرنگەكانی ئەو وەزارەتە راگیراوە”.

.

پێشتریش عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك، بڵاوی كردەوە “وەزیری دارایی عێراق لە شاری لەندەنە بۆیە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوتووە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل