Shadow Shadow

بەغدا دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی عێراق و كوردستان هەڵدەداتەوە

18:54 هه‌ینی 17 ئایار 2019
article image

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح
لە بەغدا و لەنێو پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵێك لەئارادایە بۆ هەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵی تایبەت بە گرێبەستە نەوتییەكان و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان لە عێراق و كوردستان.

.

جەمال محەمەد شوكر ئەندامی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند “دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق یاسای گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكانی عێراقی پەسەند كرد، بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق دەست بكات بە لێكوڵینەوە و هەڵدانەوەی دۆسێكانی گەندەڵی لە كۆمپانیای (سۆمۆ) و ئەو گرێبەستانەی كە كراوون لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان و ناوخۆییەكان و بەگوێرەی زانیارییەكانمان گەندەڵییەكی زۆر بەتایبەتی لە گرێبەستە رێپێدراوەكان، كراوە”.

.

ئەندامەكەی لیژنەی دەستپاكی روونیدەكاتەوە، دۆسێی ساختەكردنی گرێبەستی موڵكەكانی دەوڵەت و چارەنووسی بودجەی پارێزگاكان و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بەشێك دەبن لەو دۆسیانەی كە لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

.
بەوتەی جەمال شوكر هەڵدانەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و بەپێویستیزانی بەهۆی هەستیاری بابەتەكەوە دۆسیەی گەندەڵی هەرێم لەناو پەرلەمانی كوردستان نەك عێراق تاوتوێ بكرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل