fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەغدا بە تامی تاران..هەڵەکە دووبارە دەکاتەوە؟

13:49 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

بیروڕا-هەردی مەهدی میکە

بەغدا بە تامی تاران..هەڵەکە دووبارە دەکاتەوە؟

ئەو هەڵەیەی چل ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵەگەنجێکی توندئاژۆ و بە گڵۆپی سەوزی ڕووحووڵا خومەینی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کردیان و ئێرانی گیرۆدە کرد و بۆ دوواوە گێڕایەوە، وا شیعە توندئاژۆکانی عێراقیش لە بەغدا دووبارەی دەکەنەوە.

.
لە 4/11/1979 لە تاران، گەنجانی پێڕەوی ئیمام “بە وتەی خۆیان”، بە درووشمی ” #مرگ_بر_امریکا ” هەڵیان کوتایە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و 66دیپلۆماتکار و کارمەندیان بە بارمتە گرت و تا هەنووکە بوویە هۆکارێکی سەرەکی قەیرانی دبلۆماسییەتی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و جیهان و تا ئێستاش ئەوسەری دیار نییە.

.
سەیر لەوەدایە هەندێک لەوانەی پەلاماری باڵیۆزخانەکەیان دا، ئێستا ئەوان پەشیمانن و هەندێکیشیان مناڵەکانیان لە ئەمریکان و ژیانی خۆشی ئەوێ ناگۆڕنەوە بە گوزەرانکردن لە ئێران.

.
لەناو ڕای گشتیی گەلی ئێراندا زۆرینەی هەژاری، دوواکەوتوویی و پەراوێزیی سیاسیی ئێران بۆ ئەم ڕووداوە دوور لە ئەتەکێتە دبلۆماسییە دەگێڕنەوە.

.
وا ئێستاش لایەنگرانی حزبوڵای شیعەمەزهەب و شاگردانی هەمان قوتابخانەی ئیسلامگەرایی، گەمارۆی باڵیۆزخانەی ئەمریکایان داوە و ئاڵای ئەمریکایان سوتاند و هەڕەشە لە سەرجەم بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاش لەناوچەکەدا دەکەن.

.
گەر ئەم ڕووداوە پەرەپسەنێت، عێراق دەچێتە ناو خاڵی نەگەڕانەوە (لاعودە) و دوورنییە تا شەڕی ناوخۆی عێراق و هەڵوەشانەوە درێژە بکێشێت. عێراق وەک ئێران نابێت و گیرۆدەتر دەبێت، چونکە؛

.
یەکەم: وەک ئەوکاتی ئێران ڕێبەرێکی کۆکەرەوەی نیە.

.
دووەم: گوتارێکی یەکگرتوو و ئایدۆلۆژیایەکی یەکپارچەی عێراقی و ئینتمایەکی گشتگیر بووڹ نییە، تا جەماوەری سێ پێکهاتەکەی عێراق کۆبکاتەوە.

.
سێیەم: هێزی لایەنگری ئەمریکا لە ناوخۆ و وڵاتانی ناوچەکەدا کەم نین.

.
چوارەم: پێکهاتەکانی تری وەک کورد و عەرەبی سوننە بەدوای هەلدا دەگەڕێن، کورد(کۆمەڵگەی کوردستان لانیکەم) بۆ هەڵوەشاندنەوەی عێراق دەگەڕێت وبیانووی پێکەوەنەژیان بەهێزتر دەبێت، سوننەش بۆ تۆڵەکرنەوە و ڕەتکردنەوەی هەژموونی ئێران، ڕۆڵی خۆی دەبێت.

.
کورد مامەڵەی وردی پێویستە و پێویست ناکات لە “پاپا کاسۆلیکتر” و لە فەیسەڵ عێراقی تر بێت، کە ئەوان خۆیان نازانن بەڕێوەی بەرن و فەیسەڵی یەکەمیش باوەڕی بە شتێک نەبوو ناوی عێراق بێت، پێویستی بە تێگەیشتن هەیە لە هەل و هەڕەشەکانی ئەم ڕووداوە.

.
تەنانەت گەر باڵێۆزخانەکەش نەگیرێت، پەیامی شیعە و نییەتی نەگۆڕی چل ساڵ لەمەوپێشیان تەجەللابوویەوە و بێ شک ئەمریکا بە حساباتی خۆیدا بۆ بەغدا و شیعە، دەچێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل