Shadow Shadow

بەغدا.. ئاگر لە باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا کەوتەوە [ڤیدیۆ]

08:52 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئاگر لە بینای باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا لە بەغدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دیبلۆماتکارێک برینداربووە.

.

شەوی ڕابردوو 1ی ئەیلولی 2019، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند: تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەغدا ئەو ئاگرەیان کوژاندوەتەوە کە لە نهۆمی دووەمی باڵیۆزخانەی رۆمانیا کەوتەوە.

.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 1ی ئەیلول ڕوویداوە، لە گرتەیەکەی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت دوکەڵ لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەکەوە بەرزدەبێتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن.

.

لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە: “دوای کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەکە، سەرجەم کارمەندانی باڵیۆزخانەکە لە لایەن کارمەندانی بەرگریی شارستانییەوە رزگار کراون”.

.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و  ڕایگەیاندووە، تەندروستی ئەو دیبلۆماتکارەی باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا کە لە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکە برینداربووە جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆکراوە.

.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە، محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی رۆمانیا لە بەغدا ئەنجامداوە و لە دۆخی تەندروستی و سەلامەتی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی پرسیووە”.

.

تا ئێستا لەسەر هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و باڵیۆزخانەی ڕۆمانیاوە هیچ  ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل