fbpx
Shadow Shadow

نەتەوەیەکگرتووەکان داوایەک ئاڕاستەى بەغدا دەکات

بەغدا..ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان دەکرێت

09:39 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-بەغدا

دەیان کەس ئەمڕۆ چوارشەممە لەچەند ناوچەیەکى بەغدا گردبوونەوە و چەند ڕێگەیەکى سەرەکیان داخست، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان، نەتەوەیەکگرتووەکانیش داواى دانبەخۆداگرتن لە دەسەڵاتداران دەکات.

.

سەرچاوەیەک بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوى تشرینى دووەمى 2019، بەغدا مانگرتنێکى کراوە بەخۆوە دەبینێت و چەند ڕێگایەکى سەرەکى داخراون.

.

ڕونیشیکردەوە “یەکێک لەو ڕێگایانە، ڕێگەى بەغدا – دیالەیە کە لەلایەن دانیشتووانى حسێنییەوە داخراوە، هەروەها دانیشتوانى زەعفەرانییەش مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، بەدەیان کەسیش لە ناوچەى تەیەران گردبوونەتەوە وەک ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندانێکى نوێ لەناوەڕاستى بەغدا”.

.

دوێنێ سێ شەممە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکە خۆپیشاندانى بەرفراوانیان بەخۆوە بینى کە تێیدا خۆپیشاندەرێک کوژرا و 200 کەسى دیکەش برینداربوون، دواى ئەوەى هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا بەهێز بڵاوەیان پێبکەن.

.

لەسەر خۆپیشاندانەکەى دوێنێ، نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەیاننامەیەکدا نیگەرانى خۆى پیشاندا لە دروستبوونى گرژیی لە خۆپیشاندانەکەدا و داواى هێورکردنەوەى دۆخەکە و دانبەخۆداگرتن دەکات.

.

جینین هینیس نێردەى تایبەتى ئەمیندارى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند “هەموو کەسێک مافى خۆیەتى بە ئازادى قسە بکات و بیروڕاکانى دەربڕێت لە چوارچێوەى یاسادا”.

.

هەروەها هانى دەسەڵاتدارانیداوە،  دان بەخۆیاندا بگرن لەکاتى مامەڵەکردنیان لەگەڵ خۆپیشاندانەکان و گرەنتى پاراستنى خۆپیشاندانى ئاشتیانە بکەن، لەگەڵ پارێزگاریکردن لە یاسا و پاراستنى هاوڵاتییان و موڵک و ماڵى گشتى و تایبەت.

بەغدا..ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان دەکرێت بەغدا..ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان دەکرێت

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل