fbpx
Shadow Shadow

دامەزراوەى میدیایى ناس سەرپەرشتى دەکات

بەغدا؛ دیدارى ڕافیده‌ین بۆ ئاسایش و ئابورى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد [وێنە]

22:44 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019

ناس کورد-

بەسەرپه‌رشتى  ده‌زگاى میدیایى ناس، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌،26ى ئه‌یلولى 2019)، كاره‌كانى دیدارى ڕافیده‌ین بۆ ئاسایش و ئابورى له‌ژێر ناونیشانى (عێراق جێگیر ده‌بێت) له‌ به‌غداى پایته‌خت، ده‌ستى پێكرد.

.

له‌دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى عێراقى له‌هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى حكومى و په‌رله‌مانى و دادوه‌رى به‌شداریان تێدا كرد، سه‌ره‌ڕاى به‌شدارییه‌كى كاراى ژماره‌یه‌ك له‌شاره‌زایان و ئه‌كادیمسته‌كان و نوێنه‌رانى ده‌زگا دیپلۆماسیه‌كان له‌عێراق، هه‌ر‌وه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و پسپۆڕانى بوارى ئاسایش و ئابوورى ئامادەى به‌رچاویان هه‌بوو.

.

له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ كرا كه‌ له‌ڕووى ئاسایش و ئابورییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى عێراق بووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى ناكۆكیه‌كانى ناوخۆ و وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌.

.

پرسى ڕە‌خساندنى كه‌شوهه‌وایه‌كى یاسایى بۆ ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كانى بوارى ئاسایش و ئابورى له‌عێراقدا ته‌وه‌رێكى ترى دیداره‌كه‌ بوو.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل