fbpx
Shadow Shadow

بەغدا؛ خۆپیشاندان بەر لە وادەی خۆی دەستیپێکرد

23:24 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەمەبەستی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێی بەغدا، لە ئێستاوە سەدان خۆپیشاندەر ڕوویان لە گۆڕەپانی تەحریر کردووە و لە گۆڕەپانەکە ئامادەن.

.

بڕیارە سبەینێ (هەینی)، لە گۆڕەپانی تەحریر لە شاری بەغداد، خۆپیشاندانێکی گەورە دژی خراپی بار و گوزەرانی هاووڵاتیان ئەنجام بدرێت، بەڵام وا دەردەکەوێت خۆپیشاندانەکە پێشوەختە دەستیپێکردبێت، چونکە هەر لە ئێستاوە بە سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەتەوە.

.

پێشتر و لە سەرەتای ئەم مانگەدا دژی خراپی بارو گوزەران و بێکاری خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق ئەنجامدرا و بۆ ماوەی نزیەکی هەفتەیەک بەردەوام بوو، بەڵام زۆرجار خۆپیشاندانەکان توندوتیژی لێدەکەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی شەش هەزار کەسیش برینداربوون.

.

دوای کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەکان، هەرچەندە حکومەتی عێراق بەڵێنی چەندین چاکسازیدا، بەڵام ئەو بەڵێنانە نەبوونە هۆی ڕێگرتن لە دروستبوونەوەی خۆپیشاندانەکان.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل