fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەغدا؛ بۆ ماوەى هەفتەيەك قەدەغەى هاتووچۆ ڕاگەيەنرا

21:47 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئادار 2020
article image

ناس كورد-

شانەى قەيرانەكانى حكومەتى عێراق تايبەت بە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، بڕياريدا بۆ ماوەى يەك هەفتە قەدەغەى هاتووچۆ لەشارى بەغدا ڕابگەيەنرێت.

.

ڕاگەياندنى دەستەى خاڵە سنوريەكان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاويكردوەتەوە، شانەى قەيرانەكان بە سەرۆكايەتى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆك وەزيرانى كاربەڕێكەر كۆبوەتەوەو لەكۆبونەوەكەدا ژمارەيەك بڕيار دراوە.

.

ڕونيشكراوەتەوە، يەكێك لە بڕيارەكان بريتيە لە قەدەغەكردنى هاتووچۆ لەشارى بەغدا بۆ ماوەى هەفتەيەك كە لە 17ى ئاداره‌وه‌ دەستپێدەكات تا 24ى ئادار، بەڵام قەدەغەكردنەكه‌ هاوردەى كەلوپەل و پێداويستى ناگرێتەوە.

.

ئەوەش هاتوە، لەكۆبونەوەكەدا وەزيرانى دارايى، ناوخۆ، تەندروستى، پەيوەندیيەكان، پارێزگار و ئەميندارى بەغدا و ژمارەيەك لە بریكاری وەزير و بەرپرسان و ڕاوێژكاران و سەرۆكى دەستەى خاڵە گومرگيەكان و نوێنەرى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانيش بەشدار بوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل