fbpx
Shadow Shadow

بەشێک لە وەزیرەکانى کابینەى پێشووى حکومەتى هەرێم لە ئێستادا خەریکى چین؟ [تایبەت]

19:23 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بەشێک لە وەزیرەکانى کابینەى پێشووى حکومەتى هەرێمى کوردستان چانسى ئەوەیان نەبوو جارێکى تر و بۆ گێمێکى تر ببنەوە بە وەزیر و لە ئێستادا سەرقاڵى کارى دیکەن یاخود گەڕاونەتەوە سەر کارەکانى پێشوویان.

.

 

بە نمونە وەزیرێک گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی ڕابردووی و سەرقاڵی کاری پزیشکییە، هەروەها وەزیرێکی دیکە دەڵێت: ” لە ماڵەوەم و هیچ کارێکی حکومی ناکەم”.

.

ڕێکەوت حەمە ڕەشید، کە لە کابینەی ڕابردوودا وەزیری تەندروستی بوو، گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی پێشووی خۆی و بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”من پزیشکی قوڕگ و لوت و گوێم و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی شۆڕش دەوام دەکەم، جگە لەوەش ئێواران لە نۆڕینگەی تایبەتی خۆم نەخۆش دەبینم”.

بەشێک لە وەزیرەکانى کابینەى پێشووى حکومەتى هەرێم لە ئێستادا خەریکى چین؟ [تایبەت]

.

هاوکات خالید دۆسکی، کە لە کابینەی ڕابردوودا وەزیری ڕۆشنبیری بوو، بە پێکەنینەوە بە ناس کوردی وت: “وەڵا هیچ ناکەم بۆ خۆم لە ماڵەوە دانیشتووم و هیچ پۆستێکی حکومیم نییە”.

.

دۆسکى روونیکردەوە :”من پێشتر ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی بووم، بۆیە ئێستا کە پۆستی حکومیم نەماوە، کاتم زۆرە و چالاکتر لە جاران خەریکی ئەو کارە حزبییەی خۆمم”.

.

خالید دۆسکی ئاماژەی بەوەشکرد، هەرشتێکی وەزارەتەکەی لابووبێت گەڕاندوویەتیەوە و تەنها ئۆتۆمبێلێکی ئەنجومەنی وەزیرانی لا ماوە، ئەویش چاوەڕێی ئەوەیە کە مامەڵەی خانەنشینییەکەی تەواو بێت و ئەو ئۆتۆمبێلەش بگەڕێنێتەوە.

بەشێک لە وەزیرەکانى کابینەى پێشووى حکومەتى هەرێم لە ئێستادا خەریکى چین؟ [تایبەت]

.

هاوکات یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا لە کابینەی پێشوو، جگە لەوەی سەرقاڵی کاری حزبییە لە یەکێتی، لە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەش کار دەکات، ئەو بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”من ئێستا لە ناوەندێکی لێکۆڵینەوە کار دەکەم، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی مێژوویی و سیاسی ناوچەکە، ناوەندەکەش پێشتر لەلایەن چەند مامۆستایەکی زانکۆوە دروستکراوە”.

بەشێک لە وەزیرەکانى کابینەى پێشووى حکومەتى هەرێم لە ئێستادا خەریکى چین؟ [تایبەت]

.

 

عەبدولستار مەجید، کە لە کابینەى پێشو وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بو، لە ئێستادا لە پەرلەمانى کوردستانە و سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامییە.

,

هەروەها هەندێک وەزیر، لەم کابینەیەشدا پۆستییان پێدراوەتەوە، وەک پشتیوان سادق، بووەتەوە بە وەزیری ئەوقاف، هەروەها هەریەک لە ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی پێشوو و ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان لەم کابینەیەدا بوون بە یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت، هاوکات کەمال موسلیم، کە لە کابینەی پێشوودا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی بوو، لەم کابینەیەدا بووەتە وەزیری پیشەسازی، هەروەها مستەفای سەید قادر، کە لە کابینەی پێشوودا وەزیری پێشمەرگە بوو، ئێستا بووەتە جێگری سەرۆکی هەرێم، هەروەها کەریم سنجاری، وەزیری پێشووی ناوخۆ، چووەتە سەرۆکایەتی هەرێم و بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم.

.

لەبارەی دۆسیەی وەزیرەکان لە دەستەی دەستپاکی، سەرۆکی ئەو دەستەیە ئاماژەی بەوەکرد، فۆڕم دەنێرنەوە بۆ وەزیرەکان و پێویستە پڕیبکەنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە زیادبوونی سامانەکانیان.

بەشێک لە وەزیرەکانى کابینەى پێشووى حکومەتى هەرێم لە ئێستادا خەریکى چین؟ [تایبەت]

.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “هەموو وەزیرەکان لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان فۆڕمیان پێدەکرێتەوە و دوای وازهێنانیشیان دووبارە فۆڕمیان پێ پڕ دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی بزانرێت چ گۆڕانکارییەک لە سامانی وەزیرەکاندا دروستبووە”.

.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی  وتیشی، لەئێستادا فۆڕمەکەیان بۆ بەشێک لە وەزیرەکان ناردووەتەوە و بەشێکیشیان ماوون، بەڵام هیچ کەسیان فۆڕمەکەیان بۆ نەگەڕاندوونەتەوە.

.

ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکەی ئەوان تەنها بۆ خانووبەرە و باخ و زەوی و ئۆتۆمبێل دەبێت، واتە تەنها شتە فەرمییەکان، بەڵام ناتوانن بزانن ئایا ئەو وەزیرە چەندی پارە هەیە لە ئێستادا، ئەویش بەهۆی نەبوونی سیستمی بانکیەوەیە لە هەرێم.

.

بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى ناس کورد، هەریەک لە سەڵاحەدین بابەکر، وەزیری کارەبا، دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سینان چەلەبی، وەزیری داد، محەمەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مەحمود ساڵح، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی، عەلی سندی، وەزیری پلاندانان، ساماڵ سەردار، وەزیری پیشەسازی، جۆنسۆن سیاوەش، وەزیری گواستنەوە، مەولود موراد، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ژینگە لەم کابینەیەدا هیچ پۆستێکی حکومییان وەرنەگرتووەتەوە و پەیوەندییەکانیشیان بەردەست نەبوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل