fbpx
Shadow Shadow

بەشێک لە هاووڵاتیانى گوندێکى کوردستان رووبەڕووى پۆلیس بوونەوە و زیانیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان گەیاند [وێنە]

19:04 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى رووبەڕووبوونەوەى سەرپێچیکارانى گوندێک بۆ مەفرەزەیەکى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، بڵاوکردەوە.

.

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى، ئاماژە بەوە کراوە “لە ئەنجامی دەرچوون و کێوماڵکردنی سنوری چالاکییەکانیان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران و کاری نایاسایی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن لە سنوری گوندی (مالومە)ی سەر بە ناحیەی گاپێڵۆن توانیان (3) کورەی خەڵوزکردن تێک بدەن کە بەشێوەیەکی نایاسایی کاریان دەکرد، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر تراکتۆر و عەرەبانەیەك داری بڕاوە و (2 مشاری کارەبایی ) دار بڕینەوە”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هەندێك لە هاووڵاتیانی گوندەکە ڕوبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەوەو زەرەرو زیانیان بە ئۆتۆمبێلی مەفرەزەکە گەیاند.

.

روونیشکراوەتەوە،  لەدواى رووبەڕووبوونەوەکان دواتر لەلایەن کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆنەوە بڵاوەیان پێکراو باردۆخەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

.

جەختیش کراوەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل