Shadow Shadow

ژمارەیەک قومارخانە داخراون

بەشێک لە قومارخانەکانی هەولێرلە لایەن چەند چەکدارێکەوە خاوەنداری کراون

15:43 شه‌ممه‌ 17 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لەهەڵمەتێکی هێزەکانی ئاسایشدا ژمارەیەک قومارخانە لەشاری هەولێر داخران کە ژمارەیەکیان لە لایەن چەند چەکدارێکەوە خاوەندارێتیان کراوە.

.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بەناس کوردی ڕاگەیاند: “هەڵمەتێکی گەورە لەلایەن سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی ئاسایش، پۆلیس و دەزگای هەواڵگری گشتی کوردستان و دەزگای پاراستنەوە دەستی پێکردووە بە مەبەستی داخستی قومارخانەکانی ناو شاری هەولێ، لەماوەی ڕابردوشدا چەندین قومارخانەمان داخستووە”.

.

نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەدا “هەندێک قومارخانە هەبون کە خاوەنەکانیان کەسانەی چەکداربون و بە ئاسانی نەتوانراوە قومارخانەکان پێیان دابخرێت، بۆیە لەو هەڵمەتەی ئەو هێزەهاوبەشانەدا ئەو قومارخانانەش داخراون و خاوەنەکانیان ڕووبەڕوی دادگا کراونەتەوە”.

.

قائیمقامی هەولێر وتیشی “هەرچەندە ئامارێکی وردمان لەبەردەستدا نییە بەڵام لەماوەی رابردو نزیکەی 10 قومارخانەمان داخستووە و ئەویش بەوهۆیەی کە سەرجەمیان نایاسایی بون و ئیمەش هیچ یاسایەکمان نییە بۆ ڕێگەپێدان بەکردنەوەی ئەو قومارخانانە هەروەها بەهۆیانەوە چەندین خێزان هەڵوەشاونەتەوە و دەیان کەس مایەپووچ بوون و هەوڵی خۆکوشتنیان داوە”.

.

قائیمقامی هەولێر باسی لەوەشکرد “مەترسی ئەو قومارخانە لەوەدا بوە تەنانەت بەشێکیان لە ناو کافتریا و ماڵ و هەندێک شوێنی گەشتیارییدا دانراون و هاوڵاتیان و گەنجانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشاوە”.

.

هەروەها قائیمقامی هەولێر دڵنیایشی دایە هاوڵاتیانی کە هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت بۆ داخستنی سەرجەم قومارخانە و شوێنە نایاساییەکان و هاوکات داواشی کرد هەر هاوڵاتییەک زانیاری لەسەر ئەو شوینانە هەیە پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بکات.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل