Shadow Shadow

بەشێک لە شاخى گۆیژە گڕى گرت

21:38 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لە شاخی گۆیژە ئاگری گرتووە و تائێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

.

ڕێکان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەشێکی شاخی گۆیژە ئاگری گرتووە و تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

.

وتەبێژی بەرگری شارستانی، روونیکردەوە کە هەتا ئێستا دیار نییە کە ئاگرەکە بۆچى کەوتۆتەوە و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکرێت.

.

ئەمە دووەمین جارە لە ئەمساڵدا بەشێک لە شاخی گۆیژە گڕدەگرێت و پێشتریش  چەندین دۆنم زەوی شاخەکە سوتا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل