fbpx
Shadow Shadow

بەشێوەیەکی سەیر هەڕەشەی کوشتن لە کۆنتیی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان کرا

22:26 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەشێوەیەکی سەیر و جیاواز هەڕەشەی کوشتن لە ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کراوە و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.

.

ڕۆژنامەی کۆرێرۆ دیلا سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کیسێکی بێ ناونیشان بۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتى، ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان نێردراوە، کاتێک کردویەتییەوە فیشەکێکی تێدابووە، کە ئاماژەیەکە بۆ هەڕەشەی کوشتن.

.

هەر لەدوای بینینی فیشەکەکە، کۆنتى ڕاستەوخۆ پۆلیسى ئاگادارکردووەتەوە و لەئێستادا پاسەوانیان لە بەردەم ماڵەکەیدا و لە بارەگاى ڕاهێنانەکانى یانەکەیدا بۆ داناوە.

.

پۆلیسى ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەکردووە، پێدەچێت ئەوە کاری هاندەرێکى توڕەى یانەی یۆڤانتۆس بێت، کە پێشتر کۆنتی ڕاهێنەریی بووە، بەڵام ئێستا ڕاهێنەری ئیتەرمیلانە کە ڕکابەرێکی سەرسەختی یۆڤانتۆسە.

.

لە دوای دەستبەکاربوونی وەک ڕاهێنەری ئینتەر میلان، ئەو یانەیە لەئێستادا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولى ئیتاڵیادایە و بە جیاوازى خاڵێک لە دواى یۆڤانتۆسى پێشەنگی ریزبەندییەکەدایە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل