fbpx
Shadow Shadow

بەشیر حەداد لەسەر خەرجییەکانى و مانەوەى لە هۆتێل ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

21:06 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نوسینگەی بەشیر حەداد، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبارەی خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ کرێی هۆتێل و نانخواردن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەرکی حکومەتە جێگای مانەوەی بۆ دابین بکات و کرێی نان خواردنیش لەسەر حسابی خۆی بووە و پەیوەندی بە پەرلەمانەوە نییە.

.

روونکردنەوەکەى حەداد دواى ئەوە هات کە نووسراوێکی فەرمانگەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میدیاکان بڵاوكرایەوە سەبارەت بەکرێی نیشتەجێبوون و کرێی نانخواردنی چەند مانگێکی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەگوێرەی نووسراوەکە، بەشیر حەداد  بڕی 62 ملیۆن و 860 هەزار دیناری خەرج كردووە.

.

لە روونکردنەوەکەى نوسینگەی بەشیر حەداد، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئاماژە بەوە کراوە :” ئەو بڕە پارەیە کرێی 11 مانگه كه بەشیر حەداد و ھەموو ئەندام پەرلەمانەکانی دەرەوەی شاری بەغدا له ھۆتێلی ڕەشيد لەسه ر حسابی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نیشتەجێکران”.

.

روونیشکراوەتەوە، ھەندێک لە پەرلەمانتارەکان ھەڵسان بە بەکرێگرتنی خانوو یاخود شوقە لەسەر بوجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام بەپێی عورف و عادەت جێگری سەرۆک ناتوانێ خانوو يا شووقە بەکرێ بگرێ چونكه حکومەت خانووی بۆ دابين دەکات، دوای ئەو ماوه زۆرە و چاوەڕوانیکردن خانووی وەرگرت و ھۆتێلی بەجێھێشت، کە له خولەکانی پێشتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو شته ھەبووە و بەزیادەوەش.

.

لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەشير حەداد وەکو کەسێکی بەرپرس دەبێت شوێنی حەوانەوەی بۆ دابین بکرێت و له شوێنێکی شایستە له لایەن حكومەتی عێراقەوە، رەتیشیدەکاتەوە ئاگاداری ئەو بابەتە بێت بەو پێیەى ئەوە پەیوەندى بە کاروبارى ئیدارییەوە هەیە.

.

لەبارەی کرێی نانخواردنى ئەو ماوەیەش کە بڕەکەی پێنج ملیۆن و 184 هەزار دینار بووە، لە ڕونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بڕی تێچووی نانخواردن له سەر حسابی تايبەتی خۆیەتی و ھیچ پەیوەندی به ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نییە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل