Shadow Shadow

بەشیر حەداد: سبەینێ دەنگ بە کاندیدەکانی عەبدولمەهدی دەدرێت

23:00 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ناوی کاندیدەکانی چوار وەزارەتە بەتاڵەکەی ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد، بڕیاریشە سبەینێ دووشەممە دەنگیان لەسەر بدرێت.

.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق، ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و پاش کەمێکیتریش ناوەکانیان بەفەرمی بڵاودەکەینەوە”.

.

لەبارەی کۆدەنگی لایەنەکانیش بۆ دەنگدان لەسەر ئەو کاندیدانە، بەشیر حەداد وتی، گەشبینن بەوەی کە سبەینێ لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا دەنگ بەو کاندیدانە دەدرێ و کابینەکەی عەبدولمەهدیش تەواودەبێت.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل