fbpx
Shadow Shadow

"ڕێککەوتنەکەى بەغدا کاریگەرى لەسەر شەقام ئەوەندە نەبوو"

بەشیر حەداد: خۆپیشاندەران بەکەمتر لە هەڵوەشاندنەوەى حکومەت ڕازى نابن

10:29 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەشیر حەداد ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران بە کەمتر لە هەڵوەشاندنەوەى حکومەت ڕازى نابن و کۆبوونەوەکەى 12 لایەنە سیاسییەکەش کاریگەرى ئەوتۆى لەسەر خۆپیشاندەران نەبووە.

.

بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ى تشرینى دووەمى 2019 لە دیدارى ئاشتى و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە لە دهۆک بەڕێوەدەچێت وتى “خۆپیشاندەران ڕازى نین بەو یاسانەى کە شەوى ڕابردوو پەرلەمان پەسەندیکردن، لەکاتێدا ئەم یاسایانە زۆر گرنگن و هەلى کار زۆر دەڕەخسێنن و پارەیەکى باش بۆ خەزێنە دەگەرێننەوە، بەڵام کاریگەرییان لەسەر شەقام ئەوەندە نییە”.

.

وتیشى “تەنانەت کۆبوونەوەى 12 لایەنەکە کە کورد رۆڵى باشى تێدا هەبوو، سەرۆکى هەرێم خۆى لەوێ بوو، 45 خاڵى زۆر جەوهەرى ئەنجامەکەى بوو، بەڵام کاریگەرى لەسەر شەقام ئەوەندە نەبوو”.

.

بەوتەى بەشیر حەداد، شەقام ئێستا یەک داواکارى هەیە کە گروپێک بەرزیکردووەتەوە، ئەویش هەڵوەشاندنەوەى حکومەتە، بە کەمتر لەوە ڕازى نین، ئەگەر دوو ئەوەندە و سێ ئەوەندە پەرلەمان یاسا دەربچوێنێت بە گرنگ سەیرى ناکەن.

.

ئەوەشى خستەڕوو “پێموانییە لە ئایندەیەکى نزیکدا بتوانین لەم گەندەڵیانە ڕزگارمان بێت، بەڵام دەبێت کارەکان بەردەوام بن، دەبێت خۆپیشاندەرانیش داواکارییەکانیان ڕێکبخەن، هەندێک داواى خزمەتگوزاریی دەکەن، هەندێک داواى هەڵوەشاندنەوەى حکومەت و سێ سەرۆکایەتییەکە دەکەن، هەرچى دەکەى ڕازى نین، داوادەکات و بوار نادات کاتێک دابنێى بۆ ئەوەى حکومەت داواکان جێبەجێبکات”.

.

بەشیر حەداد دەڵێت، ئەوە بەرگرى نییە لە حکومەتەکەى عەبدولمەهدى، بەڵام کێشەکان هەمووى بەرووى عەبدولمەهدیدا تەقینەوە، لەکاتێکدا کێشەى 16 ساڵ و پێشتریش بوون، پێویستە بوار بدرێت و هەموو لایەنەکان لەگەڵ عەبدولمەهدى بن، چونکە تەنها کارەکان بەئەو ناکرێت.

.

شەوى دووشەممە 12 لایەنى سیاسی لەماڵى عەمار حەکیم لەبەغدا کۆبوونەوە و نەخشەڕێگایەکیان ئامادەکرد و 45 رۆژ مۆڵەتیان بۆ حکومەت دیاریکرد، تا جێبەجێى بکات، ئەگەرنا کاردەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل